رووداو دیجیتاڵ
سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق دەکات و دەڵێت: پیرۆزە و هیوای سەرکەوتنت بۆ دەخوازم.
بەپێی بارەگای بارزانی، سەرۆک مەسعود بارزانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا "پیرۆزبایی لە بەڕێز عەلی فالح ئەلزەیدی کرد بەبۆنەی وەرگرتنی متمانە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و بوونی بە سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ و هیوای سەرکەوتنی بۆ بەڕێزیان خواست".
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 14-5-2026، لە پەرلەمانی عێراق دەنگدان بۆ بەربژێری وەزارەتەکانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق بەڕێوەچوو و جگە لە پەسندکردنی کارنامەکەی عەلی زەیدی، 14 کەس دەنگی پێویستیان بۆ بوونە وەزیر بەدەستهێنا.
بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی 270 پەرلەمانتاری عێراق، پرۆسەی دەنگدان بۆ 19 بەربژێری وەزیر بەڕێوەچووە، بەڵام 5یان دەنگی پێویستیان نەهێناوە.
ژمارەی وەزارەتەکانی عێراق 23 دانەیە، بەو پێیە هێشتا 9یان ماوە هەڵبژێردرێن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ