هاوپەیمانیی عەزم: دەنگنەدان بە هەندێک لە بەربژێرەکان پێویستی بە پێداچوونەوەی سیاسییە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

هاوپەیمانیی عەزمی سوننەکان رایگەیاند کە دەنگنەدان بە بەربژێرەکانی بۆ حکومەت و بەربژێرانی چەند لایەنێکی سیاسیی دیکە، پرسێکە کە دەبێت پێداچوونەوەیەکی جیدیی سیاسی بۆ بکرێت کە بنەمای هاوبەشی و هاوسەنگى سیاسی بپارێزێت و گەرەنتی بێت بۆ بەرکەوتەکانی هەڵبژاردن و لێتێگەیشتنی نێوان لایەنە سیاسییەکان.
 
ئەو هەڵوێستەی هاوپەیمانیی عەزم لە راگەیێنراوێکدا بوو کە 14ـی ئایار بەبۆنەی متمانەدان بە کابینەی نوێی حکومەتی عێراق بڵاوکرایەوە.
 
هاوپەیمانیی عەزم داوای لە هێزە سیاسییەکان کردووە بە رۆحی بەرپرسیارێتیی نیشتمانییەوە مامەڵە بکەن و کار لەسەر چارەسەرکردنی دۆسیە هەڵپەسێردراوەکان بکەن، بە شێوەیەک کە لێکتێگەیشتنی نێوان لایەنە سیاسییەکان بەهێزتر بکات.
 
لە کۆبوونەوەی 14ی ئایاری پەرلەمان بۆ دەنگدان بە کابینەی نوێی حکومەتی عێراق، بەربژێری هاوپەیمانیی عەزم بۆ وەزارەتی پلاندانان لەلایەن پەرلەمانەوە رەتکرایەوە.
 
ئەو هاوپەیمانییە رایگەیاندووە کە پاڵپشتی بۆ سەقامگیریی حکومەت بەمانای ئەوە نییە سازش لەسەر مافە سیاسییەکانى و بەرکەوتەی جەماوەرەکەی بکرێت، ئەو هەڵوێستەشیان لە پەرۆشییانە بۆ پاراستنی دەوڵەت و دامەزراوەکانی.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق رۆژی 2-5-2026 لە هەولێر

مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق دەکات

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە عەلی فالح زەیدی دەکات بەبۆنەی وەرگرتنی متمانە وەکو سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق و هیوادارە قۆناخێکی نوێی سەقامگیری و چارەسەرکردنی کێشەکان دەستپێبکات.