شەش پەرلەمانتاری عێراق دەبنە وەزیر

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

شەش ئەندامی ئێستای پەرلەمانی عێراق بەربژێرن بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزارەت لە حکومەتی نوێدا، کە دوویان کورد و سوننەن و چوارەکەی دیکە شیعەن. 
 
بەگوێرەی ناوی ئەو بەربژێرانەی کە پێشکێش کراون بۆ وەرگرتنی پۆستە وەزارییەکانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق، شەشیان ئێستا پەرلەمانتارن و ئەگەر پەسەند بکرێن کەسانى دیکە لە لیستەکانیان جێگەیان دەگرنەوە.
 
موسەننا تەمیمی، بەربژێری رێکخراوی بەدرە، بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزارەتێک لە حکومەتی نوێی عێراق و ئەندامی پەرلەمانی عێراقە لە پشکی پارێزگای دیالە.
 
سروە عەبدولواحید، بەربژێری جووڵانەوەی نەوەی نوێیە بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی ژینگە، ئەندامی پەرلەمانی عێراقە لە پشکی پارێزگای سلێمانی.
 
مستەفا سەنەد، بەربژێری هاوپەیمانی ئەبشر یا عێراقە بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی گەیاندن لە کابینەی نوێی حکومەت، ئێستا ئەندامی پەرلەمانی عێراقە لە پشکی پارێزگای بەسرە.
 
محەممەد نووری کەربوولی، بەربژێری پۆستی وەزارەتی پیشەسازییە لە پشکی پارتی تەقەدوومی سوننەکان، ئێستا پەرلەمانتاری عێراقە لە پشکی پارێزگای ئەنبار.
 
فالح ساری، بەربژێری رەوتی حیکمەتە بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی دارایی، ئێستا ئەندامی پەرلەمانی عێراقە لە پشکی پارێزگای موسەننا.
 
عەبدولڕەحیم شمەری، بەربژێری هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانە بۆ وەرگرتنی یەکێک لە وەزارەتەکانی حکومەتی نوێ، ئێستا ئەندامی پەرلەمانی عێراقە لە پشکی پارێزگای نەینەوا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی حکومەتی عێراق

بەربژێری بەشێک لە لایەنە عێراقییەکان بۆ حکومەتی نوێ

رەوتی حیکمە وەزارەتی دارایی و وەرزش و لاوانى بەردەکەوێت و هاوپەیمانییەکەی محەممەد شیاع سوودانی وەزارەتی نەوت وەردەگرێت و ناوی بەربژێرەکانیان بڵاوکردەوە. هەروەها پارتی تەقەدووم ناوی ئەو دوو بەربژێرەی بڵاوکردەوە کە بڕیارە لە پشکی ئەو پارتە وەزارەتەکانی پیشەسازی و پەروەردە لە کابینەی نوێی حکومەتدا وەربگرن.