سزای لەسێدارەدان بۆ عەجاج دەرچوو

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری رووداو لەنێو دادگەی رەسافە، دادوەر بڕیاری سزای لەسێدارەدانی بۆ عەجاج، جەلادەکەی نوگرەسەلمان دەرکرد.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە دادگەی رەسافەی بەغداد دانیشتنی دووەمی دادگاییکردنی عەجاج تکریتی، جەلادەکەی نوگرەسەلمان بەڕێوەچوو و بڕیاری لەسێدارەدرانی بۆ دەرچوو.
 
ئەیاد کاکەیی، پارێزەری ئەنفالکراوان لە دۆسیەی (عەجاج)، رۆژی چوارشەممە، 13ـی ئایاری 2026 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لە دانیشتنی رابردوودا گوتەی سکاڵاکارەکان وەرگیرا و تۆمەتباریش بە روونی دانی بە تاوانەکانیدا ناوە" ئەمەیش کارەکەی بۆ دادوەر ئاسان کرد بۆ ئەوەی ئەمڕۆ بڕیاری لەسەر بدات.
 
عەجاج تکریتی، کە لە 31ـی تەممووزی 2025 دەستگیرکرا، یەکێکە لەو ناوانەی لە مێژووی ئەنفالدا بە "دڕندەیی" بەرامبەر بە کوردانی زیندانیکراو لە قەڵای نوگرە سەلمان ناوی دەهێنرێت.
 
پێشتر لە 7ـی ئەم مانگەدا، 26 شایەتحاڵ و کەسوکاری ئەنفالکراوان لە بەردەم دادوەر سوێندی یاساییان خوارد و وردەکاریی ئەو تاوانانەیان گێڕایەوە کە لە نوگرە سەلمان بەرامبەریان کراوە.
 
 
 
 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە