15ـی تەممووز گەرمیان و بەسرە گەرمترینی کوردستان و عێراق دەبن

14-07-2023
هێمن بابان رەحیم
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی شەممە پلەکانی گەرما نزیک دەبێت لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ هەینی و بەرزترین پلە لە گەرمیان تۆماردەکریت، کە 48 پلەی سیلیزی دەبێت. گوتەبێژی دەستەی کەشناسیی عێراقیش دەڵێت: "رۆژی شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە بەسرە تۆمار دەکرێت، کە دەگاتە 50 پلەی سیلیزی."
 
بەپێی پێشبینییەکانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان کە ئەمڕۆ هەینی، 14-7-2023 لەبارەی کەشوهەوای رۆژی شەممە بڵاویکردووەتەوە، پێشبینی دەکات سبەی شەممە، 15-7-2023، ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند، لەنێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا دەبێت.
 
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراویش لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەمشێوەیە دەبێت:
 
- هەولێر: 44 پلە 
- سلێمانی: 42 پلە
- دهۆک: 44 پلە 
- کەرکووک: 47 پلە 
- هەڵەبجە: 46 پلە
- حاجی ئۆمەران: 30 پلە
- زاخۆ: 44 پلە
- سۆران: 42 پلە 
- گەرمیان: 48 پلە  
 
لەبارەی کەشوهەوای پێشبینیکراوی رۆژی شەممەی شارەکانی عێراق، عامر جابری، گوتەبێژی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بەپێی پێشبینییەکانی بەشی پێشبینی، سبەی شەممە لە بەسرە بەرزترین پلەی گەرمای ئەو رۆژە لە عێراق تۆماردەکرێت کە دەگاتە 50 پلەی سیلیزی، رۆژانی داهاتووش پلەکانی گەرما بە بەرزی دەمێننەوە کە لە زۆرینەی پارێزگاکانی عێراق لەنێوان 40 بۆ 50 پلە و بەرزتریش دەبێت."
 
بەپێی دەستەی کەشناسیی عێراق، شەممە پلەی گەرمای پارێزگاکانی عێراق بەمشێوەیە دەبێت:
 
- نەینەوا: 46 پلە
- سەڵاحەدین: 47 پلە
- واست: 48 پلە
- بابل: 47 پلە
- کەربەلا: 48 پلە
- بەغدا: 47 پلە
- ئەنبار: 46 پلە
- دیالە: 47 پلە
- نەجەف: 48 پلە
- قادسییە: 48 پلە
- میسان: 49 پلە 
- ناسریە: 48 پلە 
- موسەننا: 48 پلە
- بەسرا: 50 پلە
 
پێشتر دەستەی گشتیی کەشناسیی عێراق رایگەیاند، کۆتایی هەفتەی رابردوو و سەرەتای ئەم هەفتەیە پلەی گەرما لە 9 پارێزگای عێراق دەگاتە 50 پلەی سیلیزی و زیاتر.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە