شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق بۆ رووداو: هیچ تەقینەوەیەک لە بەغدا رووی نەداوە

4 کاژێر له‌مه‌وپێش
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق لەبارەی دەنگەکەی بەیانی ئەمڕۆی شاری بەغدا روونکردنەوە دەدات و دەڵێ، تەقینەوە نەبووە.
 
بەیانی ئەمڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، دەنگێک لە ناوچەی کەڕادەی شاری بەغدای پایتەختی عێراق بیسترا. سەعد مەعن، سەرۆکی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "هیچ تەقینەوەیەک لە ناوچەی کەڕادەی شاری بەغدا رووینەداوە".
 
سەبارەت بەو دەنگەی بیسترا، سەرۆکی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق گوتی: "رێورەسمی دەستبەرکابوونی عەلی فالح زەیدی وەک فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق بوو، تێیدا بەم بۆنەیەوە تۆپ تەقێنرا".  
 
 کابینە وەزارییەکەی عەلی فالح زەیدی لە 23 وەزارەت پێکهاتووە و ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 14ی ئایاری2026 14یان پەسندکران. 
 
وەزیرە پەسندکراوەکان: 
 
- خالید شوانی، وەزیری  داد - یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
- فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوە - پارتی دیموکراتی کوردستان
- عەبدولڕەحیم شەممەرى، وەزیری  کشتوکاڵ - ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان
- مستەفا جەبار سەنەد، وەزیری  گەیاندن - ئەبشیر یا عێراق
- عەبدولکەریم عەبتان جبووری، وەزیری پەروەردە - تەقەدووم
- سروە عەبدولواحید، وەزیری ژینگە - نەوەی نوێ
- مستەفا عانی، وەزیری بارزگانی - هاوپەیمانی سیادە
- وەهب حەسەنی، وەزیری گواستنەوە - رێکخراوی بەدر
- محەممەد کەربوولی، وەزیری پیشەسازی - تەقەدووم
- فالح ساری عەبداشی، وەزیری دارایی - رەوتی حیکمە
- عەلی سەعد وەهیب، وەزیری  کارەبا - ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان
- عەبدولحوسێن مووسەوی، وەزیری تەندروستی - نەهجی نیشتمانی
- موسەننا تەمیمی، وەزیری سەرچاوەکانی ئاو - رێکخراوی بەدر
- باسم محەممەد خزەیر، وەزیری  نەوت - ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هاوردەی ژمارەیەک ئۆتۆمبێل. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو/ئەرشیڤ

عێراق باجی لەسەر ئۆتۆمبێل و زێڕ زیاد کرد

دەستەی گشتیی گومرگی عێراق رایگەیاند، گۆڕانکارییەکانی ناو پێناسی گومرگی تەنیا کەلوپەلی جوانکاری دەگرێتەوە و ئامانج لێی رێگریکردنە لە فێڵی باج. دەشڵێت، "بڕیارەکە کاریگەری لەسەر نرخی خۆراک و دەرمان نابێت."