لیژنەی کۆچ و کۆچبەرانی پەرلەمانی عێراق: لە کەمپەکاندا خۆراکی ماوەبەسەرچوو دابەشکراوە

19-12-2022
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی لیژنەی کۆچ و کۆچبەران لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیێنێت، لەنێو کەمپەکاندا خۆراکی ماوەبەسەرچوو بەسەر ئاوارەکان دابەشکراوە، لەبەر ئەوە لیژنەکەیان وەزیری کۆچ و کۆچبەران بانگهێشتی پەرلەمان دەکات.
 
رۆژی دووشەممە 19-12-2022، شەریف سلێمان عەلی، سەرۆکی لیژنەی کۆچ و کۆچبەران لە پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "لە بەدواداچوونی مەیدانیی لیژنەکەماندا، بۆمان دەرکەوتووە، لەنێو کەمپەکاندا خۆراکی ماوەبەسەرچوو بەسەر ئاوارەکاندا دابەشکراوە. بۆیە داوای روونکردنەوە و وەڵاممان لە وەزیری کۆچ وکۆچبەران کردووە و چاوەڕێی وەڵامین."
 
سەرۆکی لیژنەی کۆچ و کۆچبەران لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەش کرد، دەبێت وەزیر لە ماوەی 15 رۆژدا وەڵامیان بداتەوە، ئێستا تەنیا پێنج رۆژی وادەکە ماوە، بەڵام تائێستا وەڵامی فەرمییان بەدەست نەگەیشتووە.
 
شەریف سلێمان ئەوەشی خستەڕوو، بڕیارە لیژنەی کۆچ و کۆچبەران بە ئامادەبوون و لەسەر داوای عەبدولموحسین مەندەلاوی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەبارەی دۆسیەی ئاوارەکان بانگهێشتی ئیڤان فایەق، وەزیری کۆچ و کۆچبەران بکات و لەو بابەتە بکۆڵێتەوە.
 
1ى کانوونى یەکەمى 2022، ئیڤان فایەق، وەزیرى کۆچ کۆچبەرانى عێراق سەردانى هەرێمى کوردستانى کرد و لەگەڵ رێبەر ئەحمەد، وەزیرى ناوخۆى هەرێمى کوردستان دۆخى کەمپى ئاوارەکانیان لە هەرێمى کوردستان تاوتوێ کرد.
 
بەگوێرەى راگەیێندراوێکى وەزارەتى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق، لەو کۆبوونەوەیەدا باسیان لە پلانى ئەو وەزارەتە کردووە بۆ تێکەڵکردنى کەمپى ئاوارەکان لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى و بەردەوامبوون لە تێکەڵکردن و داخستنى کەمپەکانى دیکەى ئاوارەکان لە پارێزگاکانى دیکەى هەرێمى کوردستان و گەڕاندنەوەى خۆویستانەى ئەو ئاوارانە بۆ زێدى خۆیان.
 
حوسێن کەلارى، بەڕێوەبەرى گشتیى هاوئاهەنگیى قەیرانەکان لە وەزارەتى ناوخۆى هەرێمى کوردستان بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، پلانەکە بەو شێوەیە کە کەمپەکان تیکەڵ بکرێن و کەم بکرێنەوە بەهۆى کەمیى ژمارەى ئاوارەکان و کەمبوونى هاوکاریى رێکخراوەکان. گوتیشى، "لە سنوورى سلێمانى چوار کەمپى ئاوارە عێراقییەکان هەن، دەکرێنە دوو کەمپ. لە سنوورى هەولێر شەش کەمپ هەن، دەکرێنە چوار کەمپ. بەهۆى ئەوەى ژمارەى ئاوارەکان لە هەولێر زیاترن."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی داواکاری گشتیی لە بەرلین

داواکاری گشتیی بەرلین بۆ رووداو: هاووڵاتییەکی عێراقی تۆمەتباری دزییەکی گەورەی دزینی زێڕ و خشڵی دیکەیە

داواکاری گشتیی بەرلین دەڵێ، هاووڵاتییەکی عێراقی تەمەن 38 ساڵ کە لەگەڵ چەند کەسێکی دیکە بە دزینی خشڵ و کاتژمێری گرانبەها بە بەهای 18 ملیۆن یۆرۆ تۆمەتبار دەکرێ، لە فڕۆکەخانەکەی پایتەختی ئەڵمانیا دەستگیرکراوە. بە گوتەی داواکاری گشتی، دیار نییە تۆمەتبارەکە عەرەبە یان کورد یان چ نەتەوەیەکی دیکە، بەڵام ئەوەیان ئاشکرا کردووە کە وڵاتینامەی ئەڵمانی نییە.