پارێزگاری پێشووی مووسڵ دەستگیرکرا

20-10-2020
رێبوار محه‌ممه‌د
نیشانەکردن نەوفەل عاکوب نەینەوا گەندەڵی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ
 
دەسەڵاتدارانی عێراق، دەستگیرکردنی پارێزگاری پێشووی مووسڵیان راگەیاند، کە تۆمەتی گەندەڵی لە 64 ملیۆن دۆلاری حکومەتی دراوەتە پاڵ.
 
دوێنێ دووشەممە، دەسەڵاتدارانی عێراق، رایانگەیاند پارێزگاری پێشووی مووسڵ، پاش ساڵ و نیوێک لە راکردن لە تۆمەتی دیارنەمانی 64 ملیۆن دۆلاری پارەی ئاوەدانکردنەوە و هاوکاریی پەنابەرانی شارەکە، دەستگیرکراوە.
 
بەرپرسێکی دەستەی دەستپاکی عێراق، بە ئاژانسی 'فرانس پرێس'ی راگەیاندووە، نەوفەل عاکوب کە حکومەت لە دوای نوقمبوونی بەلەمێک لە نێو رووباری دیجلەدا کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی 150 کەس، لە پۆستەکەی دووریخستەوە، دوێنێ لە شاری مووسڵدا دەستگیرکراوە.
 
بەرپرسەکە ئاشکرایکردووە، عاکوب خۆی چووەتە بەردەم دادگا بۆ یەکلاکردنەوەی سکاڵایەکی دیکە، کە لەسەری تۆمارکراوە و بڕیاربووە بەدەستبەر ئازادبکرێت، بەڵام لەلایەن تیمێکی دەستەی دەستپاکییەوە دەستگیرکراوە، بەهۆی دۆسێی دیارنەمانی 64 ملیۆن دۆلارەوە.
 
بەپێی 'فرانس پرێس'، عاکوب لە دوای هەڵهاتنییەوە لە رووداوەکەی مووسڵ، نیشتەجێی هەرێمی کوردستان بووە، کە خاوەنی دەسەڵاتێکی خۆبەڕێوەبەرییە و بەشێکی بەرچاوی بەرپرسان بەئارامگەیەکی باشی دەبینن بۆ خۆیان، بەبێ ترسان لە هێزەکانی حکومەتی فیدراڵی.
 
دەستەی دەستپاکی، عاکوبی تۆمەتبارکردووە بە گەندەڵی لە پارەی گشتی و دەستتێکەڵاوی لەگەڵ بەرپرسانی ناو پارێزگای نەینەوا، کە بودجەکەی 800 ملیۆن دۆلارە، لە کاتێکدا هەزاران ئاوارەی شارەکە، لە نێو کەمپەکاندا دەژین.
 
دەستەکە پێشتر رایگەیاندبوو کە تیمێکی ئاستبەرزی پێکهێناوە، بۆ دەستنیشانکردنی چارەنووسی ئەو پارانەی دیارنەماون و ژمارەیەک بەرپرس و فەرمانبەری دیوانی پارێزگاکەی، بەتۆمەتی گەندەڵی و بەفیڕۆدانی پارە، دەستگیرکردبوو.
 
پارێزگاری پێشووی مووسڵ، هەروەها تۆمەتبارە بە گەندەڵیکردن لە 11،3 ملیار دینار (9،4 ملیۆن دۆلار) لە پارەی تەرخانکراو بۆ ئاوارەکانی پارێزگای نەینەوا.
 
پەرلەمانی عێراق دەڵێ، وڵاتەکە ساڵانێکی زۆرە بەدەست گەندەڵییەکی بەربڵاوەوە دەناڵێنێت لە دامەزراوەکانیدا، ئەو گەندەڵییە لە ماوەی 15 ساڵی رابردوودا، بووەتە هۆکاری دیارنەمانی 450 ملیار دۆلار لە بودجەی گشتی وڵات و چووەتە گیرفانی سیاسەتمەدار و خاوەن پرۆژە گەندەڵەکانەوە.
 
بەپێی رێکخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی، لە لیستی گەندەڵترین وڵاتانی دونیادا، عێراق پلەی شانزەیەمی جیهانی گرتووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەد شیاع سوودانی و نووری مالیکی.

مالیکی و سوودانی لە یارییەکە کرانە دەرەوە؛ بەربژێرێکی نوێ بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەردەکەوێت

بەگوێرەی زانیارییەکانی بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال) لە تۆڕی میدیایی رووداو، هاوکێشە سیاسییەکانی بەغدا گۆڕانکارییان بەسەردا هاتووە و هەریەک لە نووری مالیکی و محەممەد شیاع سوودانی لە کێبڕکێی پۆستی سەرۆکوەزیران دوورخراونەتەوە، لە بەرامبەردا کەسایەتییەکی ئەکادیمی و حیزبی وەک بەهێزترین بەربژێر دەرکەوتووە کە د. باسم حازم حەمید بەدرییە.