کازمی گەیشتە تاران و لەگەڵ بەرپرسانی ئێران کۆدەبێتەوە

21-07-2020
ئاسۆ فیشەگی
نیشانەکردن کازمی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکوەزیرانی عێراق لە یەکەم گەشتی بۆ دەرەوەی وڵات وەکو سەرۆکوەزیران بە سەرۆکایەتیی شاندێک لە وەزیرانی حکومەتەکەی گەیشتە تاران. بەپێی میدیایی ئێرانیش سەردانەکە دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.
 
رەزا ئەردەکانیان، وەزیری وزەی ئێران لە فڕۆکەخانەی مێهراباد لە تاران پێشوازی لە کازمی و شاندەکەی کرد.  
 
هاوکات لەگەڵ سەردانەکەی کازمی بۆ تاران، یەحیا ئال ئیسحاق، سەرۆکی ژووری بازرگانیی هاوبەشی نێوان ئێران و عێراق، بە ئاژانسی ئێرنای وڵاتەکەی راگەیاند "ئێران و عێراق پلانیان داڕشتووە بۆ زیادکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی ساڵانەی نێوانیان بۆ 20 ملیار دۆلار و کازمی رەخساندنی زەمینە بۆ بەدیهێنانی ئەو ئامانجە لە تاران تاوتوێدەکات".

ئال ئیسحاق راشیگەیاند، هەر لە سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراقدا بۆ تاران "باسی قەرزەکانی ئێران لەسەر عێراق دەکرێ، کە تایبەتن بە وزە و کارەبا و نزیکەی سێ ملیار دۆلارن و خشتەیەک بۆ دانەوەیان دادەنرێت".
 
پێشتر عەلی رەزا موعزی، سەرۆکی فەرمانگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتیی ئێران، بە ئاژانسی ئێسنای ئێرانی راگەیاندووە "سەردانەکەی کازمی بۆ تاران دوو رۆژ بەردەوام دەبێ و شاندێکی باڵای سیاسی و ئابووری یاوەری کازمی دەکەن کە لە وەزیرانی دەرەوە، نەوت، کارەبا، دارایی، بەرگری، تەندروستی و راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق پێکهاتوون".
 
بەپێی زانیارییەکانی موعزی، رەزا ئەردکانی، وەزیری وزەی ئێران لە فڕۆکەخانەی مەهر ئاباد پێشوازی لە کازمی دەکات، دواتر رێوڕەسمی پێشوازیلێکردنی کازمی لەلایەن حەسەن روحانی، سەرۆکی ئێران بەڕێوەدەچێت، "شاندی باڵای هەردوولا بە ئامادەبوونی ئیسحاق جەهانگیری، جێگری سەرۆککۆماری ئێران و مستەفا کازمی راستەوخۆ دەست بە گفتوگۆ دەکەن".
 
سەرۆکی فەرمانگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتیی ئێران ئاشکراشی کرد، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە سەردانەکەیدا بۆ تاران دیداری لەگەڵ عەلی خامنەیی، رابەری باڵای شۆڕشی ئێران و محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران دەبێت.
 
سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ تاران دوای رۆژێک دێ لە دواخستنی سەردانی چاوەڕوانکراوی بۆ سعودیە کە بەهۆی نەخۆشکەوتنی شا سەلمان بن عەبدولعەزیز، شای سعودیە هەڵوەشایەوە. هاوکات دوای دوو رۆژ دێت لە سەردانەکەی محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ بەغدا و هەولێر.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی لایەنەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی

چوارچێوەی هاوئاهەنگی سەرکۆنەی هێرشەکەی حمس دەکات

چوارچێوەی هاوئاهەنگی دەڵێ، "بە تووندترین شێوە سەرکۆنەی ئەو تاوانە تیرۆریستییە دەکەین کە نوێژخوێنانی لە مزگەوتی ئیمام عەلی کوڕی ئەبی تالیب (سڵاوی خوای لێبێت) لە شاری حمسی سووریا کردە ئامانج و لە ئەنجامدا ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتی بوونە قوربانی."