رووداو دیجیتاڵ
چوارچێوەی هاوئاهەنگی دەڵێ، "بە تووندترین شێوە سەرکۆنەی ئەو تاوانە تیرۆریستییە دەکەین کە نوێژخوێنانی لە مزگەوتی ئیمام عەلی کوڕی ئەبی تالیب (سڵاوی خوای لێبێت) لە شاری حمسی سووریا کردە ئامانج و لە ئەنجامدا ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتی بوونە قوربانی."
چوارچێوەی هاوئاهەنگی ئاماژەی بەوەش کردووە: "هەموو جۆرەکانی تووندڕۆیی و تیرۆر بە هەموو پاڵنەرە جیاوازەکانییەوە رەتدەکەینەوە، کە ئامانج لێی نانەوەی دووبەرەکییە لەنێو کۆمەڵگەدا."
رۆژی هەینی، 26-12-2025، لە کاتی نوێژی هەینیدا، تەقینەوەیەک لەنێو مزگەوتی (ئیمام عەلی کوڕی ئەبو تاڵیب) لە گەڕەکی وادی زەهەب لە شاری حمس روویدا. وەزارەتی تەندروستیی سووریا رایگەیاند، 8 کەس گیانیان لەدەستداوە و 18 کەسی دیکەش بە سەختی بریندار بوون.
ئێوارەی ئەمڕۆ، گرووپی چەکداری سەرایا ئەنسارولسوننە لە راگەیێندراوێکدا بەرپرسیارێتیی تەقینەوەکەی گرتە ئەستۆ و رایگەیاند، هێرشەکەیان ئەو عەلەوییانەی کردووەتە ئامانج کە لەنێو مزگەوتەکەدا بوون.
حمس شارێکی زۆرینە سوننە مەزهەبە، بەڵام چەندین گەڕەکی عەلەویشی تێدایە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ