کەتیبەکانی حیزبوڵڵای عێراق: پێنچ رۆژی دیکە مۆڵەت بە باڵیۆزخانەی ئەمریکا دەدەین

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
گەشاو خالید
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کەتیبەکانی حیزبوڵڵای عێراق، مۆڵەتی کارکردنی باڵیۆزخانەی ئەمریکای لە بەغدا بۆ پێنج رۆژی دیکە درێژکردەوە. هاوکات هێرشی تووند دەکاتە سەر دەزگای هەواڵگریی عێراق و تۆمەتباریان دەکات بە "سیخوڕی".
 
رۆژی دووشەممە، 23ـی ئاداری 2026، ئەبو موجاهید عەسافی، بەرپرسی ئەمنیی کەتیبەکانی حیزبوڵڵای عێراق، لە راگەیێندراوێکدا چەند پەیامێکی ئاراستەی ئەمریکا و لایەنە سیاسییەکانی عێراق کرد و رایگەیاند: "ئەم جەنگەی ئەمریکا دەستیپێکردووە، تەنیا بە دەستی ئێمە کۆتایی دێت، مەرجی سەرەکیمان دەرکردنی هەموو سەربازە بیانییەکانە لە باکوور تاوەکو باشووری عێراق."
 
لەبارەی باڵیۆزخانەی ئەمریکاوە، ئەو بەرپرسە ئەمنییەی حیزبوڵڵای عێراق دەڵێت: "مۆڵەتی دراو بە باڵیۆزخانەی ئەمریکا بۆ پێنج رۆژی دیکە درێژ دەکرێتەوە، بەڵام رەفتارمان بەرامبەر پێشێلکارییەکانیان دەبێت، هاوشێوەی ئەوەی لە باشووری بەیرووت روویدا."
 
عەسافی هێرشی تووند دەکاتە سەر دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق و دەڵێت: "زانیاریمان هەیە کە 100%ی ئەو ئەفسەرە کوردانەی لەناو دەزگاکەن، پەیوەندییان بە مۆساد و ئەمریکاوە هەیە، زیاتر لە 70%ی ئەفسەرانی دیکەی دەزگاکە پەیوەندییان بە هەواڵگریی ئەمریکا، ئوردن و ئیماراتەوە هەیە."
 
ئەو بەرپرسە دەڵێت: "هیچ حکومەتێکی نوێ رەنگ ناداتەوە، مەگەر مۆری موقاوەمەی ئیسلامی پێوە بێت." 
 
راشیگەیاند کە چەکی موقاوەمە هێڵی سوورە و "رێگە نادەین هیچ کەسێک سووکایەتی بەم چەکە بکات یان باسی لێوە بکات."
 
لە کۆتایی راگەیێندراوەکەدا، عەسافی رەخنەی تووند لەو لایەنە سیاسییانە دەگرێت کە سەرکۆنەی هێرشەکانی مقاوەمە دەکەن و بە "کرێگیراو" ناویان دەبات، جەختیش دەکاتەوە کە رێگە نادەن هیچ سیستمێکی بەرگریی ئاسمانیی بیانی لەسەر خاکی عێراق جێگیر بکرێت.
 
ئەم درێژکردنەوەیە لەکاتێکدایە، رۆژی 19-03-2026راگرتنی هێرشکردنە سەر باڵوێزخانەی ئەمریکای لە بەغدا بۆ ماوەی پێنج رۆژ راگەیاند.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق: چالاکیی گوماناوی هەیە

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق رایگەیاند، چالاکیی گوماناوی لە هەندێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و لەلایەن چەند لایەنێکەوە بەدی دەکرێت. هۆشداریش دەدات هەر هەوڵێک بدرێت بۆ بڵاوکردنەوەی گوتاری رق و کینە و وروژاندنی تایفەگەری، رووبەڕووی رێکاری تووندی یاسایی دەبێتەوە.