رووداو دیجیتاڵ
بارەگایەکی حەشدی شەعبی لە رۆژئاوای موسڵ بۆردوومان کرا و لە ئەنجامدا 4 چەکدار برینداربوون.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای نەینەوا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 22ی ئاداری 2026 بارەگای فەوجی ئەرکە تایبەتەکانی سەر بە حەشدی شەعبی لە ناوچەی هەرامات لە رۆژئاوای شاری موسڵ لە ناوەندی پارێزگای نەینەوا بۆردوومان کرا.
سەرچاوەکە گوتی، لە ئەنجامی ئەو بۆردوومانەدا چوار چەکداری حەشدی شەعبی برینداربوون.
بە گوێرەی زانیارییەکان، دووان لەو چەکدارانەی بریندار بوون تەمەنیان 30 ساڵە، یەكێکیان تەمەنی 37 ساڵە و ئەوی دیکەش تەمەنی 27 ساڵە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ