پێگەیەک لە رۆژئاوای عێراق بۆردوومان کرا

22-03-2026
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە (22ی ئادار) پێگەیەک لە رۆژئاوای عێراق بۆردوومان کرا، بە گوتەی بەرپرسێکی ئەو سنوورە، هێشتا دیار نییە ئەو شوێنەی بۆردوومان کراوە سەر بە کوێیە.
 
تورکی مەحلاوی، قایمقامی قەزای قائیم بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "ئەو شوێنەی بۆردوومان کراوە لە ناوچەی عوکاشاتە."
 
عوکاشات ناوچەیەکی نێوان هەردوو قەزای قائیم و روتبەیە لە پارێزگای ئەنبار کە دەکەوێتە رۆژئاوای عێراقەوە.
 
قایمقامی قەزای قائیم رایگەیاند، "هێشتا نازانرێت ئەو شوێنەی هێرش کراوەتە سەری، سەر بە کێ بووە."
 
گرووپە چەکدارەکانى سەر بە حەشدى شەعبی  لە ناوچەى عوکاشات بارەگایان هەیە و لە ماوەى رابردوودا چەند جارێک  بۆردوومان کراوە.
 
میدیای بەشێک لە گرووپە چەکدارەکان بڵاویان کردووەتەوە، ئێوارەی یەکشەممە، هێرش کراوەیە سەر بنکەیەکی لیوای 13 (لیوای تفووف)ی حەشدی شەعبی  لە قەزای قائیم.
 
لیوای 13 (لیوای تفووف)ی حەشدی شەعبی یەکێک لە گرووپە دژبەرەکانی ئەمریکایە و داوای دەرچوونی هەموو هێزە بیانییەکان لە عێراق دەکات.
 
ئەم لیوایە لە سنوورەکانی پارێزگای ئەنبار بەتایبەت ناوچەی 160 جێگیر کراوە و لە دەستپێکی شەڕی ئەمریکا-ئیسرائیل و ئێرانەوە چەندینجار هێرشی کراوەتە سەر.
 
رۆژی 16-03-2026 لە بۆردوومانی بازگەیەکیان لە قائیم 8 چەکدار یان کوژران و 7ـی دیکەشیان بریندار بوون.
 
لە دوای دەستپێکردنی جەنگی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل، لە 28ى شوباتەوە ، گروپە چەکدارەکانى نزیک لە ئێران و  سوپاى ئەمریکا هێرش دەکەنە سەر یەکدى.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کێڵگەیەکی نەوتی عێراق

وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ رووداو: بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق کەمی کردووە

گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژەبەوەدەکات، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق دابەزیووە، ئێستا رۆژانە نزیکەی ملیۆنێک و 500 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنرێت.