رووداو دیجیتاڵ
وەزیری نەوتی عێراق بڕیاری دا بە خەرجکردنی بڕی 100 هەزار دینار وەک "جەژنانە" بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی وەزارەتەکەی، ئەوەش بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە.
رۆژی هەینی، 22ـی ئایاری 2026، وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، باسم محەممەد خزەیر، وەزیری نەوت بڕیاریداوە بە پێدانی بڕی 100 هەزار دینار بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی میلاکی وەزارەت.
بەپێی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی نەوت، بڕیارەکە فەرمانبەرانی هەمیشەیی، گرێبەست و تەنانەت ئەوانەش دەگرێتەوە کە بە شێوازی "کرێی رۆژانە" لە میلاکی وەزارەتەکەدا کار دەکەن.
ئەم بڕە پارەیە وەک هاوکاری و "جەژنانە" لەلایەن وەزارەتەکەوە تەرخانکراوە، وەک دەستخۆشییەک بۆ کارمەندانی کەرتی نەوت و پیرۆزباییەک بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ