ئۆزگور ئۆزەل: لە تورکیا و سووریا هیوای ئاشتی بۆ کورد و تورک دەخوازین

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) دەڵێ، دەیانەوێت ئاشتی، برایەتی و دیموکراسی باڵادەست بێت و لە تورکیا و سووریا هیوای ئاشتی بۆ کورد و تورک دەخوازن.
 
شاندی ئیمراڵیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) کە پێکهاتوون لە پەروین بوڵدان، میتحەت سانجار و فایق ئۆزگور ئەرۆڵ، ئەمڕۆ دووشەممە 22ـی کانوونی یەکەمی 2025 لە ئەنقەرە سەردانی بارەگای سەرەکیی جەهەپەیان کرد.
 
دوای کۆبوونەوەکە، شاندی ئیمراڵی و ئۆزگور ئۆزەل، کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیی هاوبەشیان سازدا.
 
ئۆزگور ئۆزەل، سەرکۆنەی ئەو سووکایەتییەی کرد کە لە یاریگەی یانەی بورساسپۆر بە لەیلا زانا، خانمە سیاسەتڤانی کورد کرا.
 
ئاماژەی بەوەدا، لە کۆبوونەوەکەدا هەڵسەنگاندنیان بۆ پێشهاتەکانی پرۆسەی چارەسەری کردووە و هیوادارن کۆمیسیۆنەکە لە نزیکترین کاتدا راپۆرتەکەی تەواو بکات.
 
شاندی ئیمراڵی دەم پارتی لە ماوەی رابردوودا درێژەی بە دیداری پارتە سیاسییەکان داوە و لەبارەی پرۆسەی چارەسەری پرسی کورد لە تورکیا لە بارەگای پارتی ئایندە لەگەڵ ئەحمەد داوودئۆغڵو، سەرۆکی ئەو پارتە کۆبوونەوە.
 
هەروەها دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە لە پەرلەمانی تورکیا پێشوازی لە شاندەکە کرد. هاوکات لەگەڵ عەلی باباجان، سەرۆکی پارتی دەڤا-ش کۆبوونەوە.
 
شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی، پێشتریش زیاتر لە جارێک لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆمار و سەرۆکی ئاکپارتی کۆبوونەتەوە.
 
هەر لەو چوارچێوەیەدا، شاندەکە سبەی سێشەممە 23ـی کانوونی یەکەمی 2025 لەگەڵ نوعمان کورتوڵمووش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و یڵماز تونچ، وەزیری داد کۆدەبێتەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا.

ناکۆکیی سیاسی گۆڕانکاری لە پۆستە کارگێڕییەکانی نەینەوا وەستاندووە

ناکۆکیی سیاسی لەنێوان لایەنەکانی پارێزگای نەینەوا، بەشێکی زۆری بەرپرسە کارگێڕییەکانی لە شوێنی خۆیان هێشتووەتەوە، سەرەڕای ئەوەی ماوەی یاساییان تەواوبووە و سەرۆکوەزیرانیش دەسەڵاتی گۆڕانکاری داوە.