ژنێکی دانیشتووی روومادی رۆژانە دەچێتە لای خانووە رووخاوەکەی و بەدیاریەوە دەگری

23-01-2021
بڵند تاهیر
بڵند تاهیر @Bilindtahir
نیشانەکردن روومادی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

هەمیشە شەڕ ماڵوێرانی بەدوای خۆیدا هێناوە و قوربانیی یەکەمی شەڕەکانیش خەڵکی سڤیلن، زۆرن ئەوانەی ماڵ و حاڵیان تێکچووە و ئێستا یان لە کەمپەکان دەژین یان وەک ژنێکی دانیشتووی روومادی ناچارە خانوو بەکرێ بگرێ و بە ئاخ هەڵکێشانی رۆژانەوە لە خانووە رووخاوەکەی بڕوانێ.
 
وەک تیمی رووداو بۆ چەند کارێکی مەیدانیی چووینە پارێزگای ئەنبار، لەیەکێک لە گەڕەکەکانی روومادی ژنێکی بەتەمەنم بینی کە هەموو گیانی خەم دایگرتبوو و بەدیار خانوویەکی رووخاو وەستابوو، لێی نزیک بوومەوە و لە دۆخیم پرسی. ژنەکە ناوی خەولە شاحود جەدوع خەلیفە بوو، خەڵکی روومادییە لە پارێزگای ئەنبار، تەمەنی زیاتر لە 50 ساڵە و پێنج منداڵی هەیە. دەڵێت، کاتێک هاوژینەکەی هەواڵی رووخانی خانووەکەی بیستووە زۆر کاریگەریی لەسەری کردووە و بە جەڵتەی دڵ مردووە.
 

خەولە لە درێژەی قسەکانیدا گوتی "خانووەکەمان بە کرێکاری و شەونخوونییەکی زۆرەوە بنیات نابوو، بەڵام کاتێک چەکدارانی داعش لە ساڵی 2014 دەستیان بەسەر شاری روومادیدا گرت، تۆپارانیان کردووەو ماڵەکەیان لەگەڵ خاک تەخت کردووە".
 
ئەو ژنە چیرۆکی ئەو رۆژەی بۆ گێڕامەوە، کە لە ژیانێکی ئاسایی دەژیان و هاوژینەکەی سەرقاڵی کاسبی بووە، کاتێک داعش هێرش دەکاتەسەر روومادی ئەو لەگەڵ خێزانەکەیان ناچارن روو لە شوێنێکی ئارام بکەن، بەڵام هەرزوو ماڵەکەیان لەلایەن چەکدارانی داعشەوە خاپوور دەکرێت، کاتێکیش هەواڵی خاپووربوونی ماڵەکەی دەگاتە هاوژینی، لە خەفەتی خانووەکەی جەڵتە لێیدەدات و گیان لەدەستدەدات.
 

خەولە ئێستا لەگەڵ دوو کچەکەی کرێچین و بەگوتەی خۆی مانگانە 150 هەزار دینار کرێی خانووکەیان دەدەن، کە لە رێگەی خێرخوازانەوە هاوکاری دەکرێن، چونکە "هیچ داهاتێکیان نییە و موچەخۆریش نین، ناچارن چاوەڕێی دەستی خێرخوازان بکەن بۆ ئەوەی بژێوی رۆژانەیان دابین بکەن".
 
زۆربەی رۆژەکانی دوای رووخانی خانووەکەی، خەولە بەهیوای ئەوە بردووەتەسەر حکومەت قەرەبووی بکاتەوە، بەڵام ئەوە وەک خۆی دەڵێت "زیاتر لەشەش ساڵە هیچ هەواڵێکی نییە و چەندین جاریش سەردانی لایەنی پەیوەنداری کردووەتەوە، بەڵام کەس ئاوڕێکی لێ نەداوتەوە".
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی سەلاحەدین

لە سەلاحەدین سێ "بەعسی"ـی تێوەگلاو لە دۆسیەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان دەستگیرکران

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەستگیرکردنی سێ داواکراوی لە پارێزگای سەلاحەدین راگەیاند، کە بە ئەندامبوون لە حیزبی بەعسی هەڵوەشاوە و تێوەگلان لە "تاوانی گۆڕە بەکۆمەڵەکان"ـدا تۆمەتبار بوون.