رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرەو بەغدا بەڕێکەوت، لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە و چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا یەکێکە لەو پرسانەی تاوتوێی دەکەن.
ئەمڕۆ شەممە 23-05-2026 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای حکومەت بەرەو بەغدا بەڕێکەوت.
بەپێی راگەیێندراوی حکومەت، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ سەرۆکوەزیران، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران و سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری و ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای لایەنە سیاسییەکانی عێراق کۆدەبێتەوە.
وەکو لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، لە کۆبوونەوەکاندا وێڕای گفتوگۆکردن لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە، چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور، تاوتوێ دەکرێن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ