گەشتیارێک لە بەسرە یەک کیلۆ حەشیش لە پێڵاوەکانیدا دەشارێتەوە

24-02-2023
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

گەشتیارێکى بیانى لە یەکێک لە دەروازە سنوورییەکانى پارێزگاى بەسرە دەستگیرکرا، کە کیلۆیەک حەشیشی لە پێڵاوەکانیدا شاردبووەوە، بۆ ئەوەى بیباتە سنوورى عێراقەوە.

دەستەى دەروازە سنوورییەکانى عێراق لە راگەیێندراوێکدا دەستگیرکردنى ئەو گەشتیارەى راگەیاندووە کە لە دەروازەى شەلامچە لە سنوورى پارێزگاى بەسرەوە ویستوویەتى ئەو بڕە ماددە هۆشبەرە بە قاچاخ بباتە سنوورى عێراقەوە.
 
دەروازەى سنووریى شەلامچە هاوسنوورى پارێزگاى خوزستانى کۆمارى ئیسلامیى ئێرانە. تۆمەتبارەکە لەدواى دەستگیرکردنى رەوانەى بەردەم دادوەرى لێکۆڵینەوە کراوە.
 
رۆژی 21ـى شوباتى 2023، بیلال سوبحى، بەڕێوەبەرى راگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتیى بنەبڕکردنى ماددە هۆشبەرەکانى عێراق بە رووداوى راگەیاند، "پارێزگاکانى ئەنبار و میسان و بەسرە، رێگەى سەرەکیى هێنانە ناوەوەى ماددەى هۆشبەرن بۆ عێراق."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق.

حکومەتی عێراق هێرشکردنە سەر پێشمەرگە سەرکۆنە دەکات و گەرەنتی لە دابەشکردنی مووچە دەدات

نووسینگەی محەممەد شیاع سوودانی دەڵێت: ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق سەرکۆنەی دەستدرێژییەکانی سەر هێزەکانی پێشمەرگە دەکات و جەخت لە سووربوون لەسەر پاراستنی ئاسایش و سەروەریی عێراق دەکاتەوە