عێراق
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق (دەستە راست) و حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق (دەستە چەپ)
رووداو دیجیتاڵ
حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق دەڵێ، مووچە و شایستە داراییەکانی کارمەندانی کەرتی نەوت پارێزراوە و هیچ بڕینێک یان دەستکارییەکیان تێدا ناکرێ.
بەگوێرەی راگەیێندراوی وەزارەتی نەوتی عێراق، کە رۆژی سێشەممە، 24ـی شوباتی 2026 بڵاوکراوەتەوە، حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی کۆبووەتەوە و سوودانی جەختی لەوە کردوەتەوە کە بە هیچ شێوەیەک دەستکاری مووچە و دەرماڵەی فەرمانبەرانی کەرتی نەوت ناکرێ.
وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاندووە "شایستە داراییەکانی کارمەندانی نەوت مافێکی دەستەبەرکراوە و جێگیرە".
لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە کارمەندانی وەزارەت شادەماری سەرەکیی دابینکردنی بودجەی فیدراڵین.
ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە، نیگەرانییەک لەلایەن کارمەندانی کەرتی نەوتەوە سەبارەت بە ئەگەری کەمکردنەوەی شایستە داراییەکانیان هەبوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ