رووداو دیجیتاڵ
دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمرۆ بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 4 پلە بەپێوەری رێختەر لە قەزای هاریسەی پارێزگای روویداوە، قایمقامی قەزاکەش دەڵێت، بوومەلەرزەکە هیچ زیانێکی گیانی و دارایی لێ نەکەوتووەتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، 25-7-2023، دەستەی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق، رایگەیاند: "کاژیر 12:22ــی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4 پلەی رێختەر و لە دووری 22 کیلۆمەتر لە باکووری رۆژهەڵاتی قەزای هاریسە روویداوە و هاووڵاتیانی ناوچەکە هەستیان پێکردووە."
بەیانی ئەمڕۆ نەزیر شاوی، قایمقامی قەزای هاریسەی پارێزگای بەسرە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "زەمینلەرزەکە تاوەکو ئێستا هیچ زیانێکی گیانی یان دارایی نییە و بەدواداچوون دەکەین بۆ تۆمارکردنی هەر زیانێک کە رەنگە بەهۆی زەمینلەرزەکە کەوتبێتەوە."
هاریسە یەکێک لە قەزاکانی پارێزگاری بەسرە، دەکەوێتە باکووری رۆژهەڵاتی پارێزگاکە، لەساڵی 2018 کراوەتە قەزا.
عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی دەکەوێتە سەر پشتێنەی زەمینلەرزەی جیهان، بەپێی زەمینلەرزانیی عێراق پارێزگاکانی دیالە، سلێمانی، میسان و واست لەو پارێزگایانەن، کە دەکەونە سەر هێڵەکە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ