ترەمپ: ئەگەر مالیکی ببێتەوە سەرۆکوەزیران، ئەمریکا چیدی یارمەتیی عێراق نادات

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەدژی گەڕانەوەی نووری مالیکی بۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق هۆشداری دەدات و دەڵێت، ئەگەر مالیکی هەڵبژێردرێتەوە، ئەوا "ئەمریکا چیتر یارمەتیی عێراق نادات."
 
ترەمپ لە پۆستێکدا رایگەیاند: "دەبیستم کە وڵاتی گەورەی عێراق لەوانەیە بژاردەیەکی زۆر خراپ بکات بە دووبارە دانانەوەی نووری مالیکی وەک سەرۆکوەزیران."
 
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بە سەردەمی دەسەڵاتی پێشووی مالیکی کرد و گوتی: "دوایین جار مالیکی لە دەسەڵاتدا بوو، وڵاتەکە تێکەوتە نێو هەژاری و پاشاگەردانییەکی تەواو. نابێت رێگە بدرێت ئەوە دووبارە ببێتەوە."
 
دۆناڵد ترەمپ هۆشداریی تووند دەدات: "بەهۆی سیاسەت و ئایدۆلۆژیا شێتانەکانییەوە، ئەگەر هەڵبژێردرێتەوە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا چیتر یارمەتیی عێراق نادات و، ئەگەر ئێمە لەوێ نەبین بۆ یارمەتیدان، عێراق هیچ شانسێکی بۆ سەرکەوتن، گەشەسەندن یان ئازادی نابێت."
 
لە کۆتاییدا ترەمپ بە درووشمەکەی خۆی پەیامەکەی کۆتایی پێدەهێنێت و دەنووسێت: "عێراق دووبارە مەزن بکەنەوە."
 
دەقی قسەکانی دۆناڵد ترەمپ:
 
دەبیستم کە وڵاتی گەورەی عێراق لەوانەیە بژاردەیەکی زۆر خراپ بکات بە دووبارە دانانەوەی نووری مالیکی وەک سەرۆکوەزیران. دوایین جار کە مالیکی لە دەسەڵاتدا بوو، وڵاتەکە تێکەوتە ناو هەژاری و پاشاگەردانییەکی تەواو. نابێت رێگە بدرێت ئەوە دووبارە ببێتەوە. بەهۆی سیاسەت و ئایدۆلۆژیا شێتانەکانی، ئەگەر هەڵبژێردرێتەوە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا چیتر یارمەتی عێراق نادات، و ئەگەر ئێمە لەوێ نەبین بۆ یارمەتیدان، عێراق هیچ شانسێکی (سفر) بۆ سەرکەوتن، گەشەسەندن، یان ئازادی نابێت. عێراق دووبارە مەزن بکەنەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رووداو

ئەنجوومەنی راژەی فیدراڵیی عێراق: دەنگۆی دزینی 3600 پلەی دامەزراندن راست نییە

ئەنجوومەنی راژەی گشتیی فیدراڵیی عێراق ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە باس لە "دزینی" 3,600 پلەی وەزیفی تایبەت بە هەڵگرانی بڕوانامە باڵاکان و یەکەمەکان دەکەن و دەڵێ، ئەو نووسراوەی لەو بارەیەوە بڵاوکراوەتەوە "ساختەیە".