بارەگایەکی حەشدی شەعبی لەسەر سنووری عێراق و سووریا بۆردوومانکرا

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
گەشاو خالید
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای ئەنباری عێراق دەڵێ، بارەگایەکی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە سنووری نێوان عێراق و سووریا کراوەتە ئامانج و فڕۆکەی جەنگی لە ئاسمانی ناوچەکە دەبیندرێت.
 
سەرچاوەیەکی ئەمنیی باڵای ئەنبار، ئەمشەو بە رووداوی راگەیاند، "نزیک کاژێر 10:00ی ئەمشەو هەینی، بارەگای سەرایا خوراسانی (لیوای 18)ی سەر بە هێزەکانی حەشدی شەعبی لە سنووری عێراق و سووریا رووبەڕووی هێرشێکی ئاسمانی بووەوە."
 
سەرچاوەکە گوتیشی، "زیانە گیانی و مادییەکانی هێرشەکە نەزانراون."
 
رۆژی پێنجشەممە، 12ی ئاداری 2026، دەستەی حەشدی شەعبی بڵاویکردەوە، لە سەرەتای ئەم مانگەوە بارەگاکانیان لە چەندین پارێزگای عێراق رووبەڕووی 32 بۆردوومانی ئاسمانی بوونەتەوە، کە لە ئەنجامدا 27 چەکداریان کوژراون و 50ی دیکەش بریندار بوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق

سەرۆکایەتیى کۆماری عێراق سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان دەکات

سەرۆککۆماری عێراق سەرکۆنەی ئەو هێرشانەی کرد، کە کراونەتە سەر پێگە گرنگەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراق، رایگەیاند، ئەو دۆخە پێویستی بە بەهێزکردنی هاوکاری و هاوئاهەنگیی نێوان هەولێر و بەغدا هەیە.