بە درۆن هێرش کرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسێکی ئەمنیی عێراقی رایگەیاند، رۆژی شەممە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لە رێگەی درۆنەوە هێرشی کراوەتە سەر و دووکەڵ لە نێو کۆمەڵگەی باڵیۆزخانەکە بەرزبووەتەوە.
 
ئەو بەرپرسە ئەمنییە بە ئاژانسی فرانس پرێس (AFP)ی راگەیاندووە، "درۆنێک باڵیۆزخانەکەی پێکاوە." هاوکات پەیامنێرێکی هەمان ئاژانس ئاماژەی بەوە کردووە، بینیویەتی دووکەڵ لەنێو باڵیۆزخانەکە بەرزبووەتەوە.
 
 
سەرچاوەیەکی دیکەی ئەمنییش بۆ ئاژانسەکە پشتڕاستی کردووەتەوە، هێرشەکە نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکەی ئەمریکای لە بەغدا کردووەتە ئامانج.
 
تاوەکو ئێستا باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا یان لایەنە فەرمییەکانی دیکە، زانیارییان لەبارەی قەبارەی زیانەکان و وردەکاریی زیاتری هێرشەکە بڵاونەکردووەتەوە.
 
 
ئەم هێرشەی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا دوای زنجیرەیەک هێرش بۆ سەر گرووپە چەکدارەکان لە بەغدا کرا. بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەنگی دوو تەقینەوەی بەهێز لە ناوچەی "عەرەسات" بیسترا. بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، هێرشێکی درۆنیی ماڵێکی کردووەتە ئامانج کە دەگوترێت بارەگای یەکێک لە سەرکردەکانی حەشدی شەعبی بووە. هەر بەرەبەیانیی ئەمڕۆ دەنگی تەقینەوە لە ناوچەی کەرخی بەغدا بیسترا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەکدارێکی حەشدی شەعبی. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە: ئەرشیڤ

بارەگایەکی حەشدی شەعبی لەسەر سنووری عێراق و سووریا بۆردوومانکرا

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای ئەنباری عێراق دەڵێ، بارەگایەکی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە سنووری نێوان عێراق و سووریا کراوەتە ئامانج و فڕۆکەی جەنگی لە ئاسمانی ناوچەکە دەبیندرێت