پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسایەک و خوێندنەوە بۆ پێنجی دیکە کۆدەبێتەوە

27-04-2023
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دوای تەواوبوونی پشووەکانی جەژنی رەمەزان، بڕیارە رۆژی شەممە پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە. لە کۆبوونەوەکەدا دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسایەک دەدرێت و خوێندنەوەش بۆ پێنج پڕۆژەیاسای دیکە دەکرێت.
 
شێروان دووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق رۆژی پێنجشەممە 27-04-2023 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بەپێی بەرنامەی کار کۆبوونەوەکە کاژێر 11:00ی پێش نیوەڕۆ دەستپێدەکات.
 
دیارترین بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکەی پەرلەمان بریتین لە:
 
- دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای دەستەی نیشتمانیی چاودێریی ئەتۆمی و تیشک و کیمیایی و بایەلۆژی.
 
- خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای هەمواری دووەمی یاسای نووسینگەکانی خزمەتگوزاریی زانستی و راو‌ێژکاری لە دامودەزگاکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.
 
- خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای چوونی عێراق بۆ نێو رێککەوتننامەی مەراکیش تایبەت بە ئاسانکاری بۆ نابینایان و خاوەن پێداویستییەکان لە خوێندنەوەی چاپەمەنی و بڵاوکراوەکان.
 
- خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای پەیوەندیکردنی عێراق بە سیستمی بنەڕەتیی رێکخراوی ئیسلامی بۆ ئاسایشی خۆراک.
 
- خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای پەسندکردنی رێککەوتنی دوورکەوتنەوە لە دوو باجی و رێگری لە بەقاچاخبردنی دارایی لە باجی داهات و سەرمایە لەنێوان عێراق و کوێت.
 
- خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای کرێی زەویی کشتوکاڵی.
 
دوایین کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی دووەم بوو بۆ پڕۆژەیاسای بودجەی 2023 و 2024 و 2025 کە رۆژی 17-04-2023 تەواو کرا. دانیشتنەکە بەرەبەیانیی رۆژی دووشەممە 17-04-2023  دەستیپێکرد، دواتر بۆ کاژێر 01:00ی پاشنیوەڕۆی دووشەممە هەڵگیرا و شەوی هەمان رۆژ خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای بودجەی 2023، 2024 و 2025 کۆتاییهات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی دوو هێرشی پێشوو بۆسەر پاڵاوگەیەکی نەوت لە بەسرە و بنکەی ڤیکتۆریا لە بەغدا. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

زیاتر لە 600 هێرش کراوەتە سەر نوێنەرایەتییەکانی ئەمریکا لە عێراق

ئەمریکا گوشارەکانی بۆ سەر حکومەتی عێراق گەیاندووەتە لوتکە تاوەکو کۆتایی بە هەژموونی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە تاران بهێنێت؛ بەگوێرەی راپۆرتە میدیاییەکانیش، لە دەستپێکی جەنگی ئێرانەوە تاوەکو ئێستا، زیاتر لە 600 هێرش کراوەتە سەر بنکە و نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکانی ئەمریکا لە عێراق.