رووداو دیجیتاڵ
دوای بینینی درۆنێکی نەناسراو لە ئاسمانی ناوچەی سەوزی بەغدا، سیستمی بەرگریی باڵیۆزخانەی ئەمریکا چالاککرا و تەقە لە درۆنەکە کرا.
رۆژی سێشەممە، 28-4-2026، سەرچاوەیەکی ئەمنیی عێراقی رایگەیاند، سیستمی بەرگریی (C-RAM) لەنێو باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا چالاککرا، ئەوەش دوای ئەوەی درۆنێکی نەناسراو لە ئاسمانی ناوچەی سەوز بینرا.
بە گوتەی سەرچاوەکە، سیستمە بەرگرییەکە بۆ یەکجار چالاککرا و تەقەی کرد.
بەپێی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوە ئەمنییە، درۆنەکە لە ئاسمانی ناوچەکە کشێندراوەتەوە و دۆخەکەش هیچ زیانێکی گیانی و مادی لێنەکەوتەوە.
هاوکات لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە بۆ زانینی سەرچاوەی درۆنەکە و مەبەستی فڕینەکەی بەسەر ئەو ناوچە هەستیارەی بەغدا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ