سەرۆکوەزیرانی قەتەر و عەلی زەیدی پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان تاوتوێ دەکەن

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
نەهرۆ محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

عەلی فالح زەیدی، بەربژێری راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق و شێخ محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، سەرۆکوەزیرانی قەتەر، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و پرسی سەقامگیریی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
 
بەپێی راگەیێندراوی نووسینگەکەی، رۆژی سێشەممە، 28-04-2026، عەلی فالح زەیدی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە شێخ محەممەد بن عەبدولڕەحمان بن جاسم ئال سانی، سەرۆکوەزیرانی قەتەرەوە پێگەیشت، تێیدا بەبۆنەی راسپاردنی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق پیرۆزبایی لێکرد.
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا "باس لە رێگاکانی پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و فراوانکردنی ئاسۆکانی هاوکاریی نێوان هەردوو وڵات لە بوارە جیاوازەکاندا کراوە، بە ئامانجی بەهێزکردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان".
 
هەردوولا "دووپاتیان لە گرنگیی هاوئاهەنگی لەبارەی پرس و ئاڵنگارییە جیاوازەکانی ناوچەکە کردەوە، بە جۆرێک کە چەسپاندنی سەقامگیری و بەدیهێنانی گەشەپێدان و خۆشگوزەرانی بۆ گەلانی هەردوو وڵات مسۆگەر بکات".
 
ئێوارەی رۆژی دووشەممە 27ی نیسانی 2026، عەلی فالح زەیدی بە مەبەستی پێکهێنانی حکومەتی نوێ راسپێردرا و ماوەی 30 رۆژی لەبەردەمدایە بۆ پێکهێنانی کابینەکەی. 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق

سوودانی رێنمایی نوێ دەردەکات: پێویستە وەزیرەکان کارئاسانی بۆ حکومەتی نوێ بکەن

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق زنجیرەیەک رێنمایی ئاراستەی وەزیرەکانی کابینەکەی دەکات و داوایان لێدەکات هەموو جۆرە پاڵپشتی و ئاسانکارییەک بۆ سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو و حکومەتی داهاتوو بکەن