موجتەبا خامنەیی پەیامێک ئاراستەی سەرکردەیەکی عێراق دەکات

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

موجتەبا خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە پەیامێکی تایبەتدا ستایشی هەڵوێستەکانی عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق دەکات بەرامبەر بە پشتگیریکردنی لە تاران لە کاتی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلدا.
 
پەیامە نووسراوەکەی رێبەری ئێران لەلایەن محەممەد کازمی ئال سادق، باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا، ئەمڕۆ دووشەممە لە کاتی دیدارێکدا رادەستی عەممار حەکیم کرا.
 
بەگوێرەی میدیاکانی ئێران، لە پەیامەکەدا، ئایەتوڵڵا موجتەبا خامنەیی سوپاسی هەڵوێستە "ئازایانە و راستگۆیانەکان"ـی عەممار حەکیمی کردووە لە سەرکۆنەکردنی هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر خاکی ئێران. هەروەها دەستخۆشیی لێکردووە بۆ دەربڕینی هاوخەمی و سەرەخۆشییەکانی بەرامبەر بە گەلی ئێران لەم بارودۆخەدا.
 
رێبەری ئێران لە پەیامەکەیدا جەختی لەسەر "رۆڵی دیار و گرنگ"ـی سەرۆکی رەوتی حیکمە کردووەتەوە لە پاڵپشتیکردنی کۆماری ئیسلامی و بەرز نرخاندوویەتی.
 
عەممار حەکیم وەک یەکێک لە سەرکردە دیارەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە عێراق، بەردەوام دژایەتی خۆی بۆ هێرشکردنە سەر ئێران دەربڕیوە و داوای پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکەی کردووە.
 
لە کاتی کوژرانی عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران، عەمار حەکیم پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی گەلی ئێران کردبوو و تێیدا هاتبوو، "ئێمە ئەو وەک شەهیدێک لە لای خودا ئەژمار دەکەین و جەخت دەکەینەوە کە رێبازی خێر و حەق ناوەستێت و ئەو رێگەیەی ئەو کێشاویەتی لە دڵی دڵسۆزاندا بە زیندوویی دەمێنێتەوە."

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فڕۆکەخانەی بەغدا

بەهۆی مووشەکبارانکردنی فڕۆکەخانەی بەغدا چەند فەرماندەیەک لە پۆستەکانیان لادەدرێن

وەزیری ناوخۆی عێراق بڕیاری دا بە لادان و دەستبەسەرکردنی ژمارەیەک لە فەرماندە ئەمنییەکانی سنووری قەزای مەدائین، ئەوەش دوای ئەوەی شەوی رابردوو لەو سنوورەوە چوار مووشەک ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا کران.