رووداو دیجیتاڵ
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی نیشتمانیی شیعە، لە پەیامێکی دەستنووسیدا داوا لە خەڵکی عێراق بە هەموو پێکهاتە و ئایینزاکانییەوە دەکات، رۆژی شەممەی داهاتوو لە هەموو پارێزگاکانی عێراق خۆپێشاندانێکی جەماوەریی ئاشتییانە بکەن.
بەگوێرەی پەیامەکە، سەدر ئامانجی خۆپێشاندانەکەی بۆ سەرکۆنەکردنی هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا و داواکردنی چەسپاندنی ئاشتییە لە تەواوی ناوچەکەدا.
موقتەدا سەدر چەند مەرج و رێنوێنییەکی بۆ خۆپێشاندانەکە دیاریکردووە، لەوانە: خۆپێشاندانەکە دەبێت ئاشتییانە و بە رێکخستنێکی بەرزەوە بەڕێوەبچێت، دروشمەکان یەکگرتوو بن و تەنیا ئاڵای عێراق بەرزبکرێتەوە.
سەبارەت بە کاتی خۆپێشاندانەکە، ئاماژەی بەوە کردووە، رۆژی شەممەی داهاتوو کاژێر 4:30ـی ئێوارە دەستپێدەکات و تاوەکو کاتی رۆژئاوابوون بەردەوام دەبێت. لە کۆتاییدا، سەدر داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات رێکاری پێویست بگرنەبەر.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ