بەشیر حەداد لەبارەی ئەفسەرەکە داوایەک ئاراستەی وەزیری بەرگری دەکات

30-07-2019
سەرباز سیامەند
ئەفسەرەکەی سوپای عێراق بە تاقانەیەکی ئەنفالی گوت "ئاڵای کوردستان قەدەخەیە"
ئەفسەرەکەی سوپای عێراق بە تاقانەیەکی ئەنفالی گوت "ئاڵای کوردستان قەدەخەیە"
نیشانەکردن سەماوە
A+ A-

رووداو - هەولێر 

د. بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق پەیوەندی بە وەزیری بەرگری و پارێزگاری موسەنناوە دەکات و داوادەکات رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو ئەفسەرە بگیرێتەبەر کە داوای لە گەنجێکی تاقانەی ئەنفال کرد ئاڵای کوردستان لەسەر شانی لابدات و گوتی، ئاڵای کوردستان قەدەخەیە.

د. بەشیر حەداد بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "لەڕێگەی د. موسەننا ئەمینەوە ئەو بابەتەمان زانی، بڕیارماندا دەرفەتی پێبدەین لەناو پەرلەمان قسەبکات. سەرۆکی پەرلەمانیش رێزی لە قسەکانی ئەو گرت و بڕیاریدا بە نووسراوێک داواکەی بۆ لێکۆڵینەوە ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق و وەزیری بەرگری بکات. هەروەها سەرۆکایەتی پەرلەمان لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی راسپارد بۆ بەدواداچوونی ئەو بابەتە".

د. بەشیر حەداد گوتیشی "لەبارەی رووداوەکە وەکو جێگری سەرۆکی پەرلەمان بە تەلەفۆن پەیوەندیم بە پارێزگاری موسەننا و وەزیری بەرگریی عێراق کرد. داوامکرد بەزووترین کات لەو بارەوە لێکۆڵینەوە بکەن و رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو کەسە بگیرێتەبەر".

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سوپاسی پارێزگاری موسەنناشی کردووە و پییگوتووە "بۆ ئەوەی ئەوەی روویداوە وامان لێنەکات هەڵوێستی پارێزگار و عەشایرانی ناوچەکە نادیدەبگرین، چونکە ئەوان زۆر ئاسانکاریان بۆ ئێمە و تیمەکان کردووە، گۆڕەکانیان پاراستووە لەوەی خەڵکانێک زیانیان پێبگەیەنن".

هەر ئەمشەو دوای رووداوەکە، ئەحمەد مەنفی، پارێزگاری موسەننا لەڕێگەی تۆڕی میدیایی رووداوەوە داوای لێبووردنی لە گەل و حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد و گوتی "ئەوەی روویدا رەفتارێکی کەسی بووە، وەکو سەرۆکی لیژنەی باڵای ئەمنی فەرمانم دەرکرد بە پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەسەر رووداوەکە و رێوشوێنی یاسایی لەبەرامبەر ئەو ئەفسەرە دەگرینەبەر".

قسەکانی د. موسەننا لەنێو پەرلەمانی عێراق

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە