دەنگی تەقینەوەیەکی گەورە لە بابل بیسترا

30-07-2024
رووداو
رووداو
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە باکووری پارێزگای بابل بیسترا و چەند سەرچاوەیەک بە رووداویان راگەیاند، پێگەی ئەو گرووپە چەکدارانە کراوەتە ئامانج کە خۆیان بە (موقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق) دەناسێنن.
 
هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو رایگەیاند، چەند سەرچاوەیەکی ئەمنی پێیان راگەیاندووە، دەنگی 4 تەقینەوە لە ناوچەی جورف سەخر لە باکووری پارێزگای بابل بیستراوە.
 
هەڵکەوت عەزیز گوتی، بە گوتەی ئەو سەرچاوانەی قسەیان بۆ کردووە، ئەوەی روویداوە بۆردوومان بووە و قسەی جیاوازیش لەبارەی ژمارەی قوربانیان دەکرێت، بەڵام هەموویان باس لەوە دەکەن کوژراو و بریندار هەیە.
 
جورف سەخر شارۆچکەیەکە کە پێگەی ژمارەیەک لە گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێرانی تێدایە.
 
دوای ئەوەی شەڕی نێوان حەماس و سوپای ئیسرائیل لە 7ی ئۆکتۆبەری 2023 هەڵگیرسا، ژمارەیەک لە گرووپە چەکدارەکانی عێراق بڕیاریاندا هێرش بکەنە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان، رۆژئاوای کوردستان، عێراق و سووریا.
 
هێرشەکانی ئەو گرووپانە تاوەکو سەرەتای مانگی 2 بە چڕی بەردەوام بوون و رایانگەیاند، ئەو هێرشانە لە وەڵامی پاڵپشتیی ئەمریکایە بۆ ئیسرائیل.
 
لە وەڵامی ئەو هێرشانەیشدا سوپای ئەمریکا چەندینجار هێرشی کردە سەر پێگەی ئەو گرووپە چەکدارانە. یەکێک لەوان لە 22-11-2023 بوو و لە ئەنجامدا 8 چەکداری حەشدی شەعبی کوژران و 4ی دیکە بریندار بوون.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆشکی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق.

سەرۆککۆمار؛ پۆستێکی مەترسیدار

قسەکانی هۆشیار زێباری لە بەرنامەی رابردووی هێشتا ماویەتی، لەسەر دەسەڵاتەکانی پۆستی سەرۆککۆمار، رەنگە بۆ زۆر خەڵک هەندێک شتی نوێی تێدا بووبێت، کە وامانزانیبوو، سەرۆککۆماری عێراق دەسەڵاتەکانی پڕۆتۆکۆلی و تەشریفاتین. بۆیە بەرنامەی ئەمجارەی هێشتا ماویەتی هەمووی لەسەر پۆستی سەرۆککۆماری عێراقە، کە سێ تەوەر لەخۆ دەگرێت.