دوو کاتیۆشا لە دەوروبەری فڕۆکەخانەی بەغدا کەوتنەخوارەوە

30-08-2020
راوچی حەسەن @Rawchihasan
نیشانەکردن بەغدا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە عێراق دەڵێت، دوو کاتیۆشا لە دەوروبەری فڕۆکەخانەی بەغدا کەوتنەخوارەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا زیانەکان نەزانراون. 
 
شەوی رابردووش کاتیۆشایەک لەناوچەی سەوز کەوتەخوارەوە، شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق رایگەیاندبوو کە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە. پەیامنێری رووداویش لە بەغدا گوتی "کاتیۆشاکە ئاراستەی باڵیۆزخانەی ئەمریکی کرابوو، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە."
 
رۆژی 16ی ئەم مانگەش کاتیۆشایەک لە ناوچەی سەوزی بەغدا کەوتووەتەخوارەوە و دوو کاتیۆشاش بەر لە هاویشتنیان پووچەڵکراونەتەوە. کەوتنەخوارەوەی کاتیۆشاکەش زیانی نەبووە و لە نزیک گەراجی نەهزە ئاراستەی ناوچەکە کراوە.
 
هێرشە مووشەکییەکان لە بەغدا بۆ سەر ناوچەی سەوز، هێزە ئەمنییەکان و بنکە و بارەگاکانی هێزەکانی ئەمریکا لە بەغدا زیادیان کردووە. ئەمریکا گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران بە ئەنجامدانی ئەو هێرشانە تۆمەتبار دەکات. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گواستنەوەی چەکدارانی داعش بە یاوەری سەربازانی ئەمریکا. وێنەکە AFP

رووداو لیستی ئەو چەکدارانەی داعش بڵاودەکاتەوە کە لە سووریاوە بۆ عێراق گوێزراونەتەوە

تۆڕی میدیایی رووداو لە رێگەی بەرپرسێکی باڵای ئەمنیی عێراقەوە ژمارەی ئەو چەکدارانەی پێشووی داعشی دەستکەوتووە کە لە سووریاوە بۆ عێراق گوێزراونەتەوە و ئێستا لە زیندانی کەرخ لە بەغدا دەستبەسەرن. چەکدارەکان هەڵگری وڵاتینامەی چەندین وڵاتن.