مووچەی مانگی ئابی خانەنشینانی عێراق دابەشدەکرێت

31-07-2023
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

جێگری سەرۆکی دەستەی نیشتمانیی خانەنشینی عێراق رایگەیاند، سبەی مووچەی مانگی ئابی خانەنشینانی عێراق دابەش دەکرێت. دابەشکردنەکەش بەپێی کارتی ئەلیکترۆنیی مووچە دەبێت.
 
شەوی دووشەممە، 31-7-2023، حوسام عەبدولستار، جێگری سەرۆکی دەستەی نیشتمانیی خانەنشینی عێراق، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "دوای نیوەڕۆی رۆژی سێشەممە دوای ئەوەی پارەی تایبەت بە مووچەی خانەنشینان لەلایەن وەزارەتی داراییەوە تەرخاندەکرێت و دەچێتە سەر هەژماری بانکییان، مووچەی مانگی هەشتی خانەنشینان دابەشدەکرێت."
 
حوسام عەبدولستار ئاماژەی بەوەدا، مووچەی خانەنشینان هەموو سەری مانگێک بەپێی ئەو پابەندبوونەی هەیە دابەشدەکرێت و دابەشکردنەکەش بەپێی ژمارەی کارتە ئەلیکترۆنییەکانی هەڵگری ئەو کارتانە دەبێت کە کاتیان بۆ دیاریکراوە.
 
جێگری سەرۆکی دەستەی نیشتمانیی خانەنشینی عێراق، گوتی: "پاشنیوەڕۆی سبەی سێشەممە، خانەنشینان دەتوانن بچنە بانکەکان بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان."
 
ئەو لێدوانەی ئەو بەرپرسە عێراقییە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ کە کۆتا رۆژی مانگی تەممووزە، بەهۆی دابیننەکردنی پارە لەلایەن عێراقەوە هێشتا مووچەی مانگی حوزەیران و تەممووزی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دابەشنەکراوە، حکومەتی هەرێمی کوردستانیش رایگەیاندووە بەهۆی ئەوەی پارەی لەبەردەستدا نییە ناتوانێت مووچە بدات، هەر کاتێک پارەی لەلایەن بەغداوە پێبگات دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەکات.
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی بووک و زاوایەک.

هاوژینی و جیابوونەوە لە عێراق کەمیکردووە

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق دەڵێ، لە تشرینی دووەمی 2025دا هاوژینی و جیابوونەوە بەراورد بە مانگی پێشتر کەمیکردووە. مانگی رابردوو زیاتر لە 26 هەزار گرێبەستی هاوژینی و 5 هەزار جیابوونەوە تۆمارکراون.