تورکیا: چاودێریی جێبەجێکردنی رێککەوتنی حکومەتی سووریا و هەسەدە دەکەین

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەوار ئیسماعیل
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا لەبارەی رێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی راگوزەری سووریا دەڵێت، لە نزیکەوە چاودێریی جێبەجێکردنی خاڵەکانی رێککەوتنەکە دەکەن.

بورھانەدین دوران، سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا رۆژی دووشەممە، 19ـی کانوونی دووەمی 2026، لەبارەی پێشهاتەکانی سووریا راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە.
 
لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوەدراوە، سەقامگیریی هەمیشەیی سووریا بە مسۆگەرکردنی مافی هەموو پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکاندا تێدەپەڕێ و ئەو هەنگاوانەی حکومەتی سووریا ناونی گرنگ بوون.
 
سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا لەبارەی رۆڵی وڵاتەکەی و هاوئاهەنگییەکانی لەگەڵ حکومەتی سووریاش قسەی کردووە: "تورکیا لە گۆڕەپاندا بەهێزە و لەسەر مێزی گفتوگۆش کاراکتەرێکی کاریگەرە. لە کاتێکدا بە تێکۆشانی بڕیاردەرانە دژی رێکخراوە تیرۆریستییەکان لەسەر سنوورەکانمان ناوچەیەکی بێ تیرۆر دروست دەکرێت، بە دیبلۆماسیش پشتیوانی لەو پرۆسانە دەکرێ ئاییندەی گەلی سووریا دیاری دەکەن. یەکپارچەیی خاک و سەروەریی سووریا بۆ تورکیا نەگۆڕە. تورکیا دەوڵەتێکە ئاسایشی دراوسێکەی لە ئاسایشی خۆی جیا ناکاتەوە، ئاشتی وەک بنەما و سەقامگیریش وەکو ئامانج دەبینێت."
 
دوێنێ یەکشەممە حکومەتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات بە واژۆکردنی رێککەوتنێک لەسەر راگرتنی شەڕ رێککەوتن.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە

پەیامێک لە مەزڵووم عەبدییەوە دوای ئاگربەست

مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات پەیامێکی ڤیدیۆیی لەبارەی رێککەوتن لەگەڵ دیمەشق بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "توانیمان دەستکەوتەکانی گەلی خۆمان و تایبەتمەندی ناوچەکانمان بپارێزین".