رووداو دیجیتاڵ
بڕیار بوو ئەمڕۆ هەسەدە و سوپای سووریا بەشێکی دیکەی دیلەکان ئاڵوگۆڕ بکەن، بەڵام ئازادکردنیان لە حەلەب دواخرا.
یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) بە رووداوی راگەیاند، "سوپای سووریا رەتیدەکاتەوە شەڕڤانانی ژن ئازاد بکات."
03-04-2025، هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و حکومەتی سووریا250 زیندانییان لەگەڵ یەکدی ئاڵوگۆڕ کرد.
بەدران چیا کورد، راوێژکاری بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ئەوکات رایگەیاندبوو، هەسەدە و حکومەتی دیمەشق رۆژی سێشەممە [دوو رۆژ لەمەوبەر] رێککەوتنێکی نوێیان واژۆکرد بۆ ئەوەی هەموو بەندکراوانی یەکدی ئازاد بکەن، هێزەکانی ئاسایشی حەلەب کە سەر بە هەسەدەن، بەردەوامبن لە پاراستنی ئارامیی گەڕەکە زۆرینە کوردنشینەکانی ئەشرەفیە و شێخ مەقسوود لە حەلەب.
ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوە کرد، "ئەم کارە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ داوودەزگە ئەمنی و پەیوەندیدارەکانی حەلەب دەکرێت و میکانزمی تایبەتی بۆ دادەنرێت."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ