حکومەتی سووریا 232 شەڕڤانی ئازادکرد

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
مالیک محەممەد
ژمارەیەک شەڕڤانی هەسەدە
ژمارەیەک شەڕڤانی هەسەدە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لەچوارچێوەی رێککەوتنی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و حکومەتی دیمەشق، قۆناخێکی دیکەی ئازادکردنی شەڕڤانانی هەسەدە جێبەجێکرا، کە زیاتر لە 200 شەڕڤانی لەخۆگرتبوو.
 
رۆژی هەینی، 8ـی ئایاری 2026، حکومەتی سووریا 232 شەڕڤانی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)ی ئازاد کرد کە ماوەی چەند مانگێک بوو لە زیندانەکانی سووریادا بوون.
 
ڤیڤیان فەتاح، پەیامنێری رووداو لە حەسەکەوە و لەنێو ئاپۆڕای پێشوازیکردن لە ئازادکراوەکانەوە رایگەیاند، چەندین ئۆتۆمبێل یەک لەدوای یەک گەیشتنە شارەکە و سەرجەم زیندانیکراوەکانیان گواستەوە.
 
کەسوکارەکانیان بە تامەزرۆییەکی زۆرەوە ئازادکراوەکانیان لەئامێز دەگرت و دڵخۆشیی خۆیان دەردەبڕی.
 


جگە لە کەسوکاری ئازادکراوەکان، لەنێو ئاپۆڕای پێشوازیکردن لە ئازادکراوەکان کەسوکاری ئەو زیندانیکراوانەش هەبوو کە هێشتا ئازادنەکراون، لەگەڵ ئەو کەسانەی چارەنووسیان دیار نییە. 
 
یەکێک لەوانە ئافرەتێک بوو کە وێنەی برایەکی خۆی بە سینەیەوە گرتبوو و قسەی بۆ پەیامنێری رووداو کرد و گوتی: "براکەم لە شێخ مەقسوود دەستگیرکرا، پرسەمان بۆ گێڕا و گوتیان شەهید بووە، بەڵام ئێستا پێیان گوتین کە ماوە و لە زیندانە."

 
بەپێی رێککەوتنی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات و حکومەتی سووریا، تاوەکو ئێستا بە چوار قۆناخ، سەتان شەڕڤان کە لەنێو زیندانەکانی نێو حکومەتی سووریا ئازادکراون.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە