شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی لەگەڵ وەزیرانی داد و ناوخۆی تورکیا کۆدەبنەوە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی، ئەمڕۆ لەگەڵ مستەفا چیفتچی، وەزیری ناوخۆ و ئاکن گورلەک، وەزیری دادی تورکیا کۆدەبێتەوە.
 
لە چوارچێوەی دیدارەکانی قۆناخی دوای پەسندکردنی راپۆرتی هاوبەشی تایبەت بە پرۆسەی چارەسەری، ئەمڕۆ چوارشەممە 4-3-2026 شاندی ئیمراڵیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە ئەنقەرە زنجیرەیەک دیداری دەبێت.
 
بەگوێرەی پلانی شاندی ئیمراڵی، کاژێر 1ی دوای نیوەڕۆ لەگەڵ مستەفا چیفتچی، وەزیری ناوخۆ لە وەزارەت کۆدەبێتەوە.
 
هەروەها کاژێر 2ی دوای نیوەڕۆ سەردانی وەزارەتی داد دەکات و لەگەڵ ئاکن گورلەک، وەزیری داد کۆدەبێتەوە.
 
ئەگەرچی لە هەندێک بابەتدا ناکۆکی لەنێوان لایەنەکان هەیە، بەڵام رۆژی 18ی شوباتی 2026 راپۆرتی کۆمیسیۆنی پاڵپشتیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی بە زۆرینەی دەنگی کۆمیسیۆنەکە پەسندکرا.
 
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا رۆژی سێشەممە 3-3-2026 لە گوتارێکی تایبەت بە خوانی بەربانگ لە ئەنقەرە رایگەیاند کە حکومەتەکەی پێداگرانە و بوێرانە هەنگاو بۆ سەرخستنی پرۆسەی چارەسەری دەدات؛ هەروەها هۆشداریی دایە لایەنەکان بەوەی ئەو دەرفەتە مێژووییە بە هەدەر نەدەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە