لە تورکیا نرخی بەنزین بەرزبووەوە

04-07-2023
هەوار ئیسماعیل
نیشانەکردن بەنزین تورکیا هەڵبژاردنی تورکیا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دابەزینی بەهای لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار و دراوە بیانییەکانی دیکە، نرخی سووتەمەنی لە باکووری کوردستان و تورکیا بەرزکردووەتەوە.
 
بەرەبەیانی ئەمڕۆ (سێشەممە، 4ـی تەمموزی 2023)، نرخی لیترێک بەنزین دوو لیرە و 11 قرووش زیادکرا، بەمەش دوای یەک ساڵ نرخی یەک لیتر بەنزین بۆ سەرووی 26 لیرە بەرزبووەوە. 
 
دوای ئەم بەرزبوونەوەیە، نرخی یەک لیتر بەنزین لە ئیستەنبووڵ گەیشتە 26.19 لیرە، لە ئەنقەرە 26.64 لیرە و لە ئیزمیر 26.68 لیرە، هەروەها لە پارێزگاکانی ئادانا نرخی یەک لیتر بەنزین بۆ 27.06 لیرە، لە بورسا بۆ 26.67 لیرە و لە ئامەدی باکووری کوردستانیش بۆ 27.31 لیرە بەرزبووەوە. 
 
دوای هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا لە 14ـی ئایاردا، بەهای لیرە زیاتر دابەزیوە، لە کاتێکدا دامەزراوە بیانییەکان پێداچوونەوەیان بە چاوەڕوانییەکانی لیرە بەرامبەر دۆلار دەکرد. 
 
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە بەر لە کرانەوەی بۆرسەکانی تورکیا یەک دۆلاری ئەمریکی بە 25.98 لیرە مامەڵەی پێوەکرا. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەنزینخانەیەک لە تورکیا

حکومەتی تورکیا 75٪ی زیادبوونی نرخی سووتەمەنی لە ئەستۆ دەگرێت

بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی لە ئەنجامی جەنگی نێوان ئەمریکا-ئیسرائیل و ئێران، حکومەتی تورکیا سیستمی هاوسەنگکردنی نرخ جێبەجێدەکات و 75٪ی ئەو نرخەی چووەتە سەر سووتەمەنی، لە ئەستۆ دەگرێت.