لە دۆسیەی رۆژین کابائیش؛ رێگە بە لێکۆڵینەوە لە بەڕێوەبەرایەتیی بەشە ناوخۆییەکان دەدرێت

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دادگەیەکی تورکیا بڕیاری پێشووی پارێزگای وانی هەڵوەشاندەوە و رێگەی خۆشکرد بۆ لێکۆڵینەوە لە بەڕێوەبەرایەتیی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی وان، ئەوەش لە چوارچێوەی دۆسیەی گیانلەدەستدانی گوماناویی "رۆژین کابائیش".
 
دادگەی کارگێڕیی هەرێمیی ئەرزەڕۆم، رۆژی پێنجشەممە (07-05-2026) تانەیەکی سەندیکای پارێزەرانی وانی پەسند کرد و بڕیاری پێشووی پارێزگای وانی بۆ "نەدانی مۆڵەتی لێکۆڵینەوە" لە بەڕێوەبەرایەتیی دەزگای قەرز و بەشە ناوخۆییەکانی وان بە نایاسایی زانی و هەڵیوەشاندەوە.
 
بە دەرکردنی ئەم بڕیارە، بەربەستێکی گەورەی یاسایی لەبەردەم دۆسیەی رۆژین کابائیش لادرا و رێگە بۆ لێپرسینەوە لەو بەرپرسانە کرایەوە کە پێشتر رێگری لە لێکۆڵینەوەیان دەکرا.
 
رۆژین کابائیش، خوێندکاری زانکۆی وان کە خەڵکی ئامەد بوو، رۆژی 27ـی ئەیلوولی 2024 بێسەروشوێن بوو. دوای 18 رۆژ گەڕان، لە 15ـی تشرینی یەکەمی 2024 تەرمەکەی بە
دووریی 24 کیلۆمەتر لە بەشە ناوخۆییەکەیەوە، لە کەناری دەریاچەی وان لە گوندی "مۆلا قاسم" دۆزرایەوە.
 
لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا، خانەوادەی رۆژین و پارێزەرەکانی جەخت لەوە دەکەنەوە کە کچەکەیان نەکراوەتە قوربانیی رووداوێکی ئاسایی، بەڵکو "کوژراوە" و گومانیان لە شێوازی گیانلەدەستدانەکەی هەیە.
 
گومانەکان لەسەر دۆسیەی رۆژین کاتێک زیاتر بوون کە بەگوێرەی دوایین راپۆرتی پزیشکی داد، شوێنەواری 'دی ئێن ئەی' (DNA)ی دوو پیاو لەسەر دوو شوێنی جەستەی رۆژین کابائیش دۆزرایەوە. ئەم بەڵگەیە بووەتە خاڵێکی سەرەکی لە داواکاریی پارێزەران بۆ چڕکردنەوەی لێکۆڵینەوەکان.
 
سەرەڕای ئەوەی نزیکەی دوو ساڵ بەسەر ئەو رووداوەدا تێپەڕیوە، بەڵام هێشتا دۆسیەکە بە کراوەیی ماوەتەوە و خانەوادەکەی لە چاوەڕوانیی گەیشتن بە راستییەکان و سزادانی تۆمەتبارانی ئەگەرین.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

زەکەریا یاپیجیئۆغڵو، سەرۆکی پارتی دۆزی ئازاد (هوداپار)

بانگەوازێک لە هوداپار بۆ پەرلەمانی تورکیا: با بۆ ئەوانەی چەک دادەنێن یاسایەک دەربکەین

سەرۆکی پارتی دۆزی ئازاد (هوداپار)، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لە پەرلەمانی تورکیا، هەڵسەنگاندنێکی وردی لەبارەی پرسی تووندوتیژی و چارەسەری پرسی کورد کرد. بانگەوازی لە پەرلەمان کرد بۆ رێککەوتنێکی بەرفراوان لەپێناو دەرکردنی یاسایەک بۆ ئەوانەی چەک دادەنێن.