مەهەپە بە زمانی کوردی بەخێرهاتنی دایکانی ئاشتیی کرد

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
هێمن عەساف
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

شاندێکی دایکانی ئاشتی لە پەرلەمان سەردانی مەهەپەیان کرد؛ بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی مەهەپە بە زمانی کوردی بەخێرهاتنی کردن.
 
رۆژی پێنجشەممە، 7ـی ئایاری 2026، شاندێکی دایکانی ئاشتی، لە چوارچێوەی سەردانەکانیان سەبارەت بە پرۆسەی چارەسەری، لە پەرلەمانی تورکیا لەگەڵ بەرپرسانی مەهەپە کۆبوونەوە. 
 
ئەرکان ئاکچای، بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی مەهەپە، لە پێشوازیکردنیاندا بە کوردی بە شاندەکەی گوت "بەخێر بێن" و رایگەیاند: "ئازار زمانى نییە، بەڵام دڵی هەیە."
 
شاندی دایکانی ئاشتی، ئەمڕۆ بەرنامەی سەردانی پارتە سیاسییەکانیان بە پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) دەستپێکرد. دایکان لە باڵەخانەی پەرلەمان لەگەڵ ئەرکان ئاکچای و فیلیز کلچ، بریکارانی سەرۆکی گرووپی مەهەپە کۆبوونەوە.
 
لە دیدارەکەدا دایکان وەک هێمای ئاشتی، لەچکی سپییان پێشکێشی بەرپرسانی مەهەپە کرد. لە بەرامبەردا، ئەرکان ئاکچای و فیلیز کلچ شاڵی رەنگاوڕەنگیان پێشکێشی دایکان کرد کە ئاماژەیە بۆ فرەڕەنگیی کولتووری.
 
دوای دیدارەکە، بەهیە یاڵچن، یەکێک لە ئەندامانی دایکانی ئاشتی، وەڵامی پرسیاری رۆژنامەڤانانی دایەوە و رایگەیاند، دیدارەکە زۆر باش بەڕێوەچوو. 
 
بەهیە یاڵچن گوتی: "هەستەکانمان بۆ یەکدی باس کرد و بە گەرمی پێشوازیمان لێکرا. هیوادارین ئاشتی بێتە سەر ئەم خاکە. ئێمە پشتگیریی ئەو تێکۆشانە دەکەین کە چ بەڕێز ئۆجەلان و چ بەڕێز باخچەلی بۆ چارەسەری دەیدەن. تا کۆتایی لە پشت ئەم پرۆسەیەین."
 
موزەیەن بوتون، یەکێکی دیکە لە دایکانی ئاشتی، بە کوردی قسەی کرد و خۆشحاڵیی خۆی بە هەڵوێستی مەهەپە دەربڕی و گوتی: "ئەوان بە گوڵە مێخەک پێشوازییان لێکردین و دەرگاکانیان بۆ کردینەوە. زۆر رازین و باوەڕمان وایە پێکەوە رۆژانی خۆش دەبینین و ئەم پرۆسەیە دەگەیەنینە سەرکەوتن. ئێمە لەنێو ئاشتیدا پێکەوە دەژین."
 
شاندی دایکانی ئاشتی دوای مەهەپە، سەردانی پارتی دێڤا و پارتی سەعادەت دەکەن. بڕیارە رۆژی هەینی، دایکان سەردانی جەهەپەش بکەن بۆ ئەوەی داواکارییەکانیان بۆ ئاشتییەکی هەمیشەیی بگەیێننە ئۆپۆزیسیۆنی سەرەکی.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مووشەکی بالیستیی هایپەرسۆنیکی دوورمەودای تورکیا "یڵدریمهان"

تورکیا لە ساها 2026 مووشەکی هایپەرسۆنیک و 'گۆمەزی پۆڵایین' نمایش دەکات

بە بەشداریی زیاتر لە 1,700 کۆمپانیا لە 120 وڵاتەوە، هەشتەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی ساها 2026 لە ئیستەنبووڵ کرایەوە. لە یەکەمین رۆژدا تورکیا نوێترین دەستکەوتە سەربازییەکانی نمایشکرد، لەوانەش مووشەکێکی هایپەرسۆنیکی کیشوەربڕ و سیستمە پێشکەوتووەکانی 'گۆمەزی پۆڵایین'.