هاووڵاتییەک لە تورکیا دوو مانگ لە توالێتی مزگەوتێک خۆی شاردەوە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

تۆمەتبارێک بە ناوی (ئۆ. گ) لە پارێزگای کۆنیای تورکیا کە سزای 15 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرابوو، ماوەی دوو مانگ خۆی لە توالێتی مزگەوتێک شاردەوە و دواجار پۆلیس دەستگیری کرد.
 
تیمی نووسینگەی لێکۆڵینەوە لە داواکراوان کە سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی کۆنیایە، بە مەبەستی دەستگیرکردنی (ئۆ. گ)ـی تەمەن 29 ساڵ کە بە تاوانی دزیکردن سزای 15 ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپێندراوە، دەستی بە ئۆپەراسیۆنێک کرد.
 
تیمەکە چاودێریی ئەو شوێنانەی کرد کە ئەگەری هەبوو تۆمەتبارەکە خۆی لێ بشارێتەوە. کاتێک نەیتوانی دەستی پێی بگات، بازنەی گەڕان و لێکۆڵینەوەکانی فراوانتر کرد.
 
پۆلیس لە گەڕەکی (بۆسنە هەرسیک) تێبینیی ئەوەی کرد کە کەسێک لە توالێتی بەکارنەهاتووی مزگەوتێک دەمێنێتەوە و کەم دەچێتە دەرەوە. دوای گرتنەبەری رێوشوێنی ئەمنی، تیمەکانی پۆلیس هەڵیانکوتایە سەر توالێتیەکە و (ئۆ. گ)یان دەستگیر کرد. 
 
ئەو تۆمەتبارە بۆ ئەوەی دەستگیرنەکرێ، نزیکەی دوو مانگ بوو لەو توالێتەدا دەمایەوە و کەم دەچووە دەرەوە. 
 
لەکاتی پشکنینی تۆمەتبارەکەدا دەرکەوت چەقۆ، مقەست و ژمارەیەکی زۆر کلیلی پێیە و هەموو ئەو کەرەستانەش دەستیان بەسەردا گیرا. 
 
ئەو سزادراوە دوای پشکنینی پزیشکی لە نەخۆشخانە، برایە گرتووخانە بۆ تەواوکردنی سزاکەی.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گەورەترین قەبارەی خێزان لە شرنەخە

قەبارەی خێزان لە تورکیا و باکووری کوردستان بچووکتر دەبێتەوە

بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی دامەزراوەی ئاماری تورکیا (TÜİK)، قەبارەی خێزان لە تورکیا و باکووری کوردستان بەرەو بچووکبوونەوە دەچێت. پارێزگای شرنەخ بەرزترین و دێرسم نزمترین تێکڕای قەبارەی خێزانیان تۆمارکردووە.