رووداو دیجیتاڵ
بەپێی راپۆرتی "بازرگانیی ئەلیکترۆنی لە تورکیا"، قەبارەی بازرگانیی ئەلیکترۆنی لە ساڵی 2019دا 23 ملیار و 940 ملیۆن دۆلار بوو، لە ساڵی 2025دا بۆ 115 ملیار و 430 ملیۆن دۆلار بەرزبووەتەوە. واتە رێژەی گەشەکردنەکە لەو ماوەیەدا 382٪ تۆمار کراوە.
لە ساڵی 2025دا، قەبارەی بازرگانیی ئەلیکترۆنی لە تورکیا بەراورد بە ساڵی پێشوو 52.2٪ زیادی کردووە و 4.57 تریلیۆن لیرەی تێپەڕاندووە. کۆی گشتیی ژمارەی مامەڵە ئەلیکترۆنییەکانیش گەیشتووەتە 5 ملیار و 940 ملیۆن مامەڵە.
پشکی بازرگانیی ئەلیکترۆنی لە کۆی بەرهەمی ناوخۆیی تورکیا، کە لەلایەن دەزگای ئاماری تورکیا (TÜİK) بە 63 تریلیۆن و 20 ملیار لیرە راگەیێندراوە.
لە ساڵی 2025دا ، 634 هەزار و 611 کۆمپانیا لە بواری بازرگانیی ئەلیکترۆنیدا چالاک بوون و کاریان کردووە. لەو ژمارەیە 75٪یان کۆمپانیای کەسی، 21٪یان کۆمپانیای سنووردار و 4٪یان کۆمپانیای پشکدار بوون.
لە رووی ژمارەی کۆمپانیاکانەوە، سێکتەری خواردن بە رێژەی 20.3٪ لە پلەی یەکەمدایە، بەڵام لە رووی قەبارەی دارایی و داهاتەوە، سێکتەری پۆشاک، پێڵاو و ئێکسسوارات بە 428 ملیار و 700 ملیۆن لیرە لە پلەی یەکەمدایە، لە دوای ئەویش سێکتەرەکانی ئەلیکترۆنی، هێڵە ئاسمانییەکان و خواردن دێن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ