رووداو - هەولێر
لە دووەم رۆژی جەژنی قورباندا، خانەوادەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە و هاوڕێکانی سەردانی زیندانی ئیمرالییان کرد.
هەریەک لە حیلمی یڵدرم، عومەر حەیدەری کۆنار و وەیسی ئاکتاش لە خانەوادەکانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان و هاوڕێکانی رۆژی هەینی رابردوو لەڕێگەی پارێزەرانەوە داواکاریی دیداری جەژنیان ئاراستەی داواکاری گشتیی بۆرسە کردبوو.
دوای ئەوەی وەڵامەکە بە ئەرێنی گەڕایەوە، هەیەک لە محەممەد ئۆجەلانی برای عەبدوڵا ئۆجەلان، پۆڵات یڵدرم، برای حیلمی یڵدرم، ئەمین کۆنار، برای عومەر حەیدەری کۆنار و ساڵیحە ساڵتیک، خوشکی وەیسی ئاکتاش چوونە فەرماندەیی جەندرمە لە گەملیک. دواتر مامەڵەی سەردانکردنیان لە بەندەری گەمپۆرت تەواوکرد و بەرەو دوورگەی ئیمارالی بەڕێکەوتن.
ئەو سەردانە و مۆڵەتپێدرانی سەردانیکاران بۆ ئیمرالی ناڕەزایی چەند لایەن و کەسایەتییەکی تورکیای بەدوای خۆیدا هێنا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ