لە تورکیا 13 کەس بە تۆمەتی ئەندامێتیی DHKP-C خرانە گرتووخانە

16-12-2022
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
 کاتی دەستگیرکردنی بەشێک لە تۆمەتبارەکان. وێنە: AA
کاتی دەستگیرکردنی بەشێک لە تۆمەتبارەکان. وێنە: AA
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

دوای ئۆپەراسیۆنێکی دژی رێکخراوی پارتی ئازادیی گەلی شۆڕشگێڕ (DHKP/C) لە ئیستەنبووڵ و پێنج پارێزگای دیکە، 13 کەس خرانە گرتووخانە.
 
لە کۆی 27 کەس کە لە ئۆپەراسیۆنێکی بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی DHKP-C لە ئیستەنبووڵ و پێنج پارێزگای دیکەدا دەستبەسەر کرابوون، 13یان بڕیاری بەندکردنیان بۆ دەرکرا.
 
تیمەکانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئیستەنبووڵ، لە چوارچێوەی یاسای پەیوەندیدار بە رێگەگرتن لە دابینکردنی داهات بۆ تیرۆر، دەستیان بە دواداچوون کرد. تیمەکان، ناونیشانی 28 گومانلێکراویان دیاریکرد کە تۆمەتی ناردنی پارەیان بۆ رێکخراوەکە درابووە پاڵ.
 
لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوکاتدا لە ئیستەنبووڵ، ئەنقەرە، بورسا، هاتای، کۆجائەلی و مێرسین 27 کەس دەستگیرکران. بەپێی گوتەی تیمەکانی پۆلیس، لە کاتی گەڕان و پشکنینەکاندا دەست بەسەر ژمارەیەکی زۆر بەڵگەنامەی رێکخراوەیی و ئامێری دیجیتاڵیدا گیراوە.
 
13 لەو تۆمەتبارانە دوای رێکارە یاساییەکانیان لە ئاسایش رەوانەی دادگە کران و بڕیاری بەندکردیان بۆ دەرکرا. هەروەها بڕیاری زیندانیکردن لە ماڵەوە بۆ سێ تۆمەتبار دەرکرا و نۆ تۆمەتباریش بە مەرجی چاودێری کردنیان لەلایەن دادگەوە، ئازاد کران. رێکاری یەکێکیشیان درێژەی هەیە.
ئۆپەراسیۆن بۆ دەستگیرکردنی گومانلیکراوێکی دیکە کە لەمیانی ئۆپەراسیۆنەکاندا نەتوانرا ناونیشانەکەیدا بدۆزرێتەوە، بەردەوامە.
 
رێکخراوی پارتی ئازادیی گەلی شۆڕشگێڕ کە (DHKP/C) کورتکراوەکەیەتی، رۆژی 30-3-1994 بە سەرۆکایەتیی گورسەن کاراتاش دامەزرێنرا. هەرچەندە ئەو رێکخراوە بە بڕیارێک فۆرمی پارتی سیاسیی وەرگرت، بەڵام لەلایەن حکومەتی تورکیاوە بە رێکخراوی تیرۆریستی دەبینرێت. DHKP/C پارتێکی مارکسیست-لینینیستە. (DHKP) باڵە چەکدارییەکەتی و بەرپرسە لە چالاکییە چەکدارییەکان. هەروەها دها کەپەجە (DHKC) بەرپرسە لە چالاکییە سیاسییەکانی ئەو پارتە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە).

باخچەلی بۆ سەرۆکی جەهەپە: پێت خۆشە لەگەڵ مەزڵووم عەبدی دەست لەناو دەست بگەڕێیت

سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە)، لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەیدا لە پەرلەمانی تورکیا، بەهۆی لێدوانەکانی لەبارەی سووریاوە، بە زمانی زۆر تووند هێرشی کردە سەر ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە). پێی راگەیاند، پێت خۆشە لەگەڵ مەزڵووم عەبدی دەست لەناو دەست بگەڕێیت.