عەبدوڵڵا گول: کێشەی کورد بووەتە پرسێکی نێودەوڵەتی

18-02-2020
هەوار ئیسماعیل
نیشانەکردن تورکیا
A+ A-
 
 
رووداو - هەولێر

سەرۆککۆماری پێشووی تورکیا لە دیمانەیەکدا ئاماژەی بەوە دا، کێشەی کورد بووە بە پرسێکی نێودەوڵەتی، یەکێکە لە گرینگترین پرسەکانی تورکیا و پێویستە تورکیا بگەڕێتەوە بۆ سیستەمی پەرلەمانی.
 
عەبدوڵڵا گول، سەرۆککۆماری پێشووی تورکیا رایگەیاند، "بە بەراورد بە وڵاتانی دیکە، زۆرترین کورد لە تورکیادا نیشتەجێن. کاتێک گفتوگۆکان لەبارەی ریفراندۆمەکەی بارزانییەوە دەکرا، "ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان"، زۆر سەرنجڕاکێش بوو. لە سی ئێن ئێن تورک لەسەر نەخشە گفتوگۆدەکرا، لەسەر نەخشە کوردی هەر چوار وڵات نیشاندەدرا. دواتر تەمەشای سی ئێن ئێن ئینتەرناشناڵم کرد، لەسەر هەمان نەخشە گفتوگۆ دەکرا، لە بەشی تورکیا 15 ملیۆن، لە عێراق چوار ملیۆن، لە سووریا دوو ملیۆن و لە ئێران شەش ملیۆن کورد نووسرابوو. لەسەر نەخشەکەی تورکیا ئەو ژمارانە نەبوو، ئەمە راستییە، ئەوەندە کورد لە تورکیادا دەژین، بەڵام تاوەکو چەند ب ەیەکسانی وەک هاووڵاتی هەڵسوکەوتیان لەگەڵدا دەکرێت؟"
  
هەروەها عەبدوڵڵا گول باسی لەوەش کرد، "ئەگەر ئەم کێشەیە لەنێو خۆماندا چارەسەر بکەین، وڵاتەکەمان و ناوچەکەش بەهێزتر دەکەین. بەڵام دەترسم لەوەی ئەم کێشەیە لە وڵاتەکەی خۆماندا چارەسەر نەکەین، کێشەکە تەنیا لەنێو وڵاتدا نامێنێتەوە و رەهەندێکی نێودەوڵەتی لەخۆ دەگرێت".
 
11یەمین سەرۆککۆماری تورکیا ئەوەی خستەڕوو، پێویستە تورکیا بگەڕێتەوە بۆ سیستەمی پەرلەمانی و پشتگیریی خۆیشی بۆ ئەو پارتە نوێیە راگەیاند کە بڕیارە لەلایەن عەلی باباجان، وەزیری پێشووتری ئابووریی تورکیاوە لە هەفتەی یەکەمی مانگی ئاداری داهاتوودا رابگەیێنرێت. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە

عەبدوڵڵا ئۆجەلان: جەنگی مانەوەمان تەواو کردووە و خوێندنەوەی مارکس بۆ پرسی ژن رووکەشانە بوو

دوێنێ 6ی کانوونی یەکەمی 2025 پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی)، کۆنفرانسێکی سازکرد لە ژێر ناوی (کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسی)، تێیدا چەندین گوتار پێشکێش کران، لەوانەش گوتاری سەرۆک مەسعود بارزانی و هەروەها گوتاری نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان