داواکاری یەسەپە بۆ دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن لە دیلۆک رەتکرایەوە

19-05-2023
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
سەرۆکایەتیی دەستەی هەڵبژاردنی پارێزگای دیلۆکی باکووری کوردستان بە بیانووی "ناڕەزایەتیی نابەجێ" داواکاری رێکخستنەکانی پارتی چەپی سەوز-یەسەپەی بۆ هەڵوەشاندنەوە و دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنەکانی دیلۆکی رەتکردەوە.
 
یەسەپە بە پاساوی ئەوەی رۆژی هەڵبژاردن 14ـی ئایار زیاتر  لە 4 هەزار کەس کە گومان دەکرێ ئەندامی پارتی وەتەن بن  و خۆیان وەک کارمەندی سندووقەکان ناساندووە رێگرییان لە دەنگدەران کردووە دەنگ بدەن، لە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی هەڵبژاردنی پارێزگای دیلۆک تانەیان لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دا و داوایانکرد ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەو پارێزگایە هەڵبوەشێندرێتەوە و هەڵبژاردنەکان دووبارە بکرێتەوە. 
 
سەرۆکایەتی ئەنجوومەنیی هەڵبژاردنی پارێزگای دیلۆک رۆژی پێنجشەممە، 18ـی ئایار وەڵامی ئەو داواکارییەی پارتی چەپی سەوز-یەسەپەی دایەوە و بە بیانووی "ناڕەزایەتی نابەجێ" داواکارییەکەی رەتکردەوە. 
 
بەگوێری ئەنجامە بەراییەکان %85.68ـی دەنگدەرانی دیلۆک رۆژی 14ـی ئایار چوونەتە سەر سندووقەکانی دەنگدان. 
 
ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمان لەو پارێزگایە بەم شێوەیە بوو: هاوپەیمانیی جمهوور 682 هەزار و 421 دەنگ ،کە دەکاتە 59.39٪، هاوپەیمانیی میللەت 296 هەزار و 104 دەنگ کە دەکاتە %25.76 و هاوپەیمانی رەنج و ئازادی 104 هەزار و 400 دەنگ کە دەکاتە %9.08، هاوپەیمانی ئاتا 40 هەزار و 360 دەنگ کە دەکاتە %3.51 ـی دەنگەکان. 
 
لە کۆی 14 کورسی دیلۆک، ئاکپارتی 8، جەهەپە 3، یەسەپە 1، ئیی پارتی 1، مەهەپە 1 کورسی بردووەتەوە. 
 
رەجەب تەب ئەردۆغان سەرۆکی ئاکپارتی و سەرۆککۆماری تورکیا بەربژێری هاوپەیمانی جمهوور بوو، 684 هەزار و 49 دەنگی بەدەستهێنا کە دەکاتە %59.76، کەمال کڵچدارئۆغڵو سەرۆکی جەهەپە و بەربژێری هاوپەیمانی میللەت، 396 هەزار و 602 دەنگی بەدەستهێنا کە دەکاتە %34.56 ، سینان ئۆغان بەربژێری هاوپەیمانی ئاتا 59 هەزار و 239 دەنگی بەدەستهێنا کە دەکاتە %5.18 و موحەرەم ئینجە سەرۆکی پارتی مەملەکەت کە بەربژێری پارتەکەی بوو بۆ پۆستی سەرۆککۆمار و سێ رۆژ بەرلە هەڵبژاردنەکان لە پرۆسەکە کشایەوە 4 هەزار و 715 دەنگی بەدەستهێنا کە دەکاتە %0.41 ـی دەنگەکان. 

 

 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گولجان کاچماز ساییغیت، پەرلەمانتاری دەم پارتی و گوتەبێژی ئینیسیاتیڤی یەکێتیی دیموکراتیک

دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاستەنگەکانی بەردەم زمانی کوردی دەکات

پەرلەمانتارێکی دەم پارتی بەبۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک، داوا لە پەرلەمانی تورکیا دەکات لێکۆڵینەوە لە ئاستەنگەکانی بەردەم زمانی کوردی و داواکاریی خوێندن بە زمانی دایک بکات؛ دەشڵێت: "سیاسەتی 'یەک زمانی' یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی پرسی کورد."