ئاکشەنەر بەربژێری حیزبەکەی بۆ شارەوانیی ئیزمیر دەستنیشانکرد

21-09-2023
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
نیشانەکردن تورکیا هەڵبژاردنەکانی تورکیا مەراڵ ئاکشەنەر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە کۆبوونەوەیەکی پارتەکەیدا مەراڵ ئاکشەنەر، سەرۆکی گشتیی ئیی پارتی، ئومیت ئۆزلالەی وەکو بەربژێری پارتەکەی بۆ سەرۆکایەتیی شارەوانیی ئیزمیر ناساند.
 
کۆبوونەوەکەی ئیی پارتی لە پارێزگای ئیزمیر کرا و مەراڵ ئاکشەنەر لە گوتارێکیدا رایگەیاند ئومیت ئۆزلالە، یاریدەدەری سەرۆکی گشتیی پارتەکەی وەکو بەربژێر بۆ پۆستی سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئیزمیر دیاریکراوە. گوتیشی ئۆزلالە بۆ گەورە شارەوانی و خەڵکی ئیزمیر زۆر گونجاوە و دەتوانێت خزمەتێکی باش بکات، "ئۆزلالە ئیزمیر لە بۆنی ناخۆش و پەنابەران رزگار دەکات."
 
مەراڵ ئاکشەنەر، دەستی بە سەردانی بۆ پارێزگاکانی باکووری کوردستان و تورکیا کردووە و سیاسەتی پارتەکەشی بە روونی دەربڕیوە کە ئەمجارە ئیی پارتی، بە لیستی جیا و دوور لە هاوپەیمانیێتی، بەشداری لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکاندا دەکات.
 
لە هەڵبژاردنی رابردووی شارەوانییەکانی باکووری کوردستان و تورکیا کە 31-3-2019 بەڕێوەچوو، ئیی پارتی لەگەڵ جەهەپە لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی میللەت بەشداریکرد. لەو هەڵبژاردنەدا ئیی پارتی رێژەی 7.45%ـی دەنگەکانی بەدەستهێنا. 
 
رۆژی 25ـی تشرینی یەکەمی 2017، دامەزرانی ئیی پارتی لەلایەن مەراڵ ئاکشەنەر راگەیێندرا و هەر خۆشی ئێستا سەرۆکی گشتییەتی. ئیی پارتی لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی ساڵی 2018ـدا  9.69٪ـی دەنگەکانی بردەوە و 43 کورسیی پەرلەمانی تورکیای بەدەستهێنا. هەروەها لە هەڵبژاردنی پەرلەمانیی 14-5-2023یـشدا 10٪ـی دەنگەکانی بردەوە و 43 کورسیی لە پەرلەمان بەدەستهێنا.  

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەد ئوچووم، راوێژکاری ئەردۆغان

راوێژکاری باڵای ئەردۆغان: نابێت سیاسەتی ئەتنیکی بخرێتە پێش یەکپارچەیی خاکی تورکیاوە

راوێژکارێکی باڵای سەرۆککۆمار و جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی سیاسەتەکانی یاسایی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا، لە شیکارییەکدا، تیشکی خستووەتە سەر هەنگاوەکانی پڕۆسەی گواستنەوە بەرەو "تورکیایەکی بێ تیرۆر". راوێژکارەکە جەختی کردووەتەوە، ئەم پڕۆسەیە بە سەرکردایەتیی ئەردۆغان، هەڵوێستی پێداگرانەی دەوڵەت باخچەلی، مەهەپە و ئیرادەی بەهێزی هاوپەیمانیی گەل و کارکردنی وردی دامەزراوەکانی دەوڵەت بە سەرکەوتوویی بەردەوامە