رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەڵێ، هێلیکۆپتەرێکی بارهەڵگر لە ئەنقەرە کەوتووەتە خوارەوە و باسی لەوەش کردووە، رووداوەکە هیچ زیانێکی نەبووە.
لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی بەرگریی تورکیا کە شەوی سێشەممە 21-4-2026 بڵاویکردووەتەوە، هاتووە، "هێلیکۆپتەرێکی جۆری CH-47 کە تایبەتە بە گواستنەوەی باری قورس و سەر بە فەرماندەیی فڕۆکەوانیی هێزە وشکانییەکانمانە، لە گەشتێکی مەشق و راهێنان لە ناوچەی تەمەللی لە ئەنقەرە، بە هۆکارێکی نادیار تێکشکا."
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاندووە کە هیچ دۆخێکی نەخوازراو یان زیانی گیانی نییە و کارمەندەکان سەلامەتن.
بەپەلە تیمێکی تایبەت بۆ لیکۆڵینەوە لە رووداوەکە پێکهێندرا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ