زیاتر لە یەک ملیۆن و 153 هەزار کەس لە دەرەوەی تورکیا دەنگیان داوە

22-05-2023
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
دەنگدانی رەوەندی باکووری کوردستان و تورکیا بۆ گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا بەردەوامە؛ تاوەکو ئێستا زیاتر لە یەک ملیۆن و 153 هەزار کەس دەنگیان داوە. 
 
دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا ئەمڕۆ دووشەممە، 22ـی ئایاری 2023 بڵاویکردەوە، تائێستا یەک ملیۆن و 153 هەزار و 842 کەس لە دەرەوەی وڵات لە میانی بەشداریکردنیان لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماردا دەنگیان داوە.
 
لە نوێنەرایەتییەکانی تورکیا لە دەرەوەی وڵات یەک ملیۆن و 99 هەزار و 841 کەس و لە دەروازە سنوورییەکانیش 54 هەزار و یەک کەس، کۆی گشتی یەک ملیۆن و 153 هەزار و 842 کەس دەنگیان داوە. 
 
بۆ گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری تورکیا کە رۆژی یەکشەممە، 28ـی ئایار لە نێوخۆی تورکیا بەڕێوەدەچێت، رۆژی شەممە 20ـی ئایار لە دەرەوەی تورکیا دەنگدان دەستیپێکرد و  لە نوێنەرایەتییەکانی تورکیا لە دەرەوە تا رۆژی 24ـی ئایار و لە دەروازە سنوورییەکانیش تا کاژێر 17:00ـی رۆژی یەکشەممە 28ـی ئایار بەردەوام دەبێت.    
 
لە گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و پەرلەمانی تورکیا کە رۆژی 14ـی ئایار بەڕێوەچوو، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی ئاکپارتی و سەرۆککۆماری تورکیا کە لە هەمانکاتدا بەربژێری هاوپەیمانیی جمهوورە %49.52ـی دەنگەکان و کەمال کڵچدارئۆغڵو، سەرۆکی جەهەپە و بەربژێری هاوپەیمانیی میللەت %44.88ـی دەنگەکانیان بەدەستهێنا.
 
بە هۆکاری ئەوەی هیچ کام لە بەربژێرەکانی سەرۆککۆمار %50 کۆ یەکی دەنگەکانیان بەدەست نەهێنا، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کەوتە گەڕی دووەم.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاکن گورلەک، وەزیری دادی تورکیا

وەزیری دادی تورکیا دەڵێت کاتی ئەوە هاتووە پرۆسەی چارەسەری ببێتە یاسا

وەزیری دادی تورکیا رایگەیاند، وەزارەتەکەیان ئامادەیە بۆ پێشکەشکردنی هەموو هاوکارییەکی تەکنیکی بە پەرلەمان بە مەبەستی یاساییکردنی "پرۆسەی چارەسەری" و دەشڵێت، وڵاتەکەی پێویستی بە دەستوورێکی نوێ هەیە کە لەگەڵ ئەم قۆناخەدا بگونجێت.