سەرۆککۆماری تورکیا: پرۆسە بەرەو ئامانجەکەی دەچێت

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی پرۆسەی چارەسەری رایگەیاند، گەلی تورکیا پشتگیری لە پرۆسەکە دەکات و گوتیشی، سەرەڕای مشەخۆرانی سەر بابەتی تیرۆر، پرۆسەی چارەسەری بە هەنگاوی بڕیاردەرانە بەرەو ئامانجەکەی دەچێت.
 
رۆژی دووشەممە، 23ی شوباتی 2026، کابینەی وەزیرانی تورکیا بە سەرۆکایەتیی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆبووەوە، دوای کۆبوونەوەکە ئەردۆغان گوتارێکی پێشکێشکرد.
 
ئەردۆغان رایگەیاند، وەک تورکیا هەوڵ دەدەن بە سیاسەتی دیالۆگ، ئاڵۆزی و قەیرانەکان چارەسەر بکەن. هەروەها جەختی کردەوە کە تورکیا رێز لە سەروەریی وڵاتان دەگرێت و دەبێت هەموو لایەکیش رێز لە ماف و یاساکانی تورکیا بگرن.
 
سەرۆککۆماری تورکیا خۆشحاڵیی خۆی نیشاندا بەوەی خەڵکی تورکیا پشتگیری لە پرۆسەکە دەکەن و گوتی: "بە خۆشحاڵییەوە دەبینین بنەماڵە و کەسوکاری شەهیدانمان و تەواوی گەل، بۆ ئەوەی تیرۆر بەتەواوی کۆتایی بێت، پشتگیری لە پرۆسەی 'تورکیای بێ تیرۆر' دەکەن".
 
لە ماوەی رابردوودا ئەردۆغان چەند جارێک پێداگریی خۆی لە سەرخستنی پرۆسەی چارەسەری نیشانداوە. هەروەها لەبارەی ئەو لایەنانەی دژایەتیی پرۆسەکە دەکەن، گوتی: "سەرەڕای مشەخۆرانی سەر تیرۆر، سەرەڕای ئەوانەی بابەتی تیرۆر بۆ ئامانجی تایبەتیی خۆیان بەکاردەهێنن، پرۆسەکە بە هەنگاوی تەندروستانە بەرەو ئامانجەکەی دەچێت. ئێمەش بەوپەڕی هەستیارییەوە لە چوارچێوەی رەوایەتی، بەرامبەر داواکارییەکانی گەلەکەمان، ئەم پرۆسەیە سەر دەخەین".
 
دوای 21 کۆبوونەوە دواجار کۆمیسیۆنی یەکڕیزیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی بە زۆرینەی دەنگ راپۆرتی هاوبەشی پەسندکرد.
 
سەزایی تەمەللی، بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کە ئەم راپۆرتە ئەنجامی کۆتایی نییە و خەبات و دیالۆگ لەلایەن دەم پارتییەوە بۆ داکۆکیکردن بەردەوام دەبێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئایشەگوڵ دۆغان، گوتەبێژی دەم پارتی

دەم پارتی: کاری لەپێشینەمان ئازادکردنی ئۆجەلان دەبێت

گوتەبیژی دەم پارتی رایگەیاند، خەڵک عەبدوڵڵا ئۆجەلان بە رێبەر دەبینێت، هەر بۆیە مانەوەی ئەو لە زیندان کۆسپ بۆ پرۆسەی چارەسەریش دروست دەکات، داوا دەکات ئۆجەلانیش هاوشێوەی رەجەب تەیب ئەردۆغان و دەوڵەت باخچەلی لەگەڵ جەماوەری خۆیدا کۆببێتەوە.