هەناردەی ئۆتۆمبێلی تورکیا کەمی کردووە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەپێی ئاماری کۆمەڵەی هەناردەکارانی پیشەسازیی ئۆتۆمبێل (OİB) لە تورکیا هەناردەی ئۆتۆمبێل لە چارەکی یەکەمی ئەم ساڵدا 9 ملیار و 895 ملیۆن و 175 هەزار دۆلار بووە. ئۆتۆمبێلی سەرنشین 28.4%ی هەناردەکە پێکدەهێنێت.
 
هەناردەی ئۆتۆمبێلی سەرنشین، کە لە مانگەکانی کانوونی دووەم–ئاداری 2025 دا 3 ملیار و 4 ملیۆن و 39 هەزار دۆلار بوو، بۆ هەمان ماوە لە ساڵی 2026 دا 6.3% دابەزی بۆ 2 ملیار و 814 ملیۆن و 245 هەزار دۆلار.
 
ئۆتۆمبێلی سەرنشین لە چارەکی یەکەمی ساڵدا لە تورکیاوە هەناردەی 72 وڵات و هەرێمی خۆبەڕێوەبەری و ناوچەی ئازاد کراوە.
 
 9  لە 10 وڵاتی هەرە لەپێش کە تورکیا زۆرترین هەناردەی ئۆتۆمبێلی سەرنشینیی بۆ کردووە،  وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپان.
 
بەرزترین ئاستی هەناردەی ئۆتۆمبێلی سەرنشین بۆ فەرەنسا تۆمارکراوە. لە ماوەی مانگەکانی کانوونی دووەم–ئاداری 2025 . هەناردە بۆ ئەم وڵاتە لە  536 ملیۆن و 862 هەزار دۆلارەوە. بۆ هەمان ماوە لە ئەم ساڵدا بۆ 493 ملیۆن و 428 هەزار دۆلار دابەزیوە.
 
ئسیپانیا لە پلەی دووەم دێت، هەناردەی ئۆتۆمبێلی سەرنشین بۆ ئیسپانیا،  10٪ زیادی کردووە. هەناردەی ئۆتۆمبێلی سەرنشین بۆ ئیسپانیا لە چارەکی یەکەمی ساڵی پاردا 392 ملیۆن و 173 هەزار دۆلار بوو، لە هەمان ماوەی ئەمساڵدا گەیشتە 431 ملیۆن و 686 هەزار دۆلار.
 
ئیتاڵیا سێیەم وڵاتە کە کڕیاری زۆرترین ئۆتۆمبێلی سەرنشینی بەرهەمهێندراوی تورکیایە. تورکیا بە بەهای 339 ملیۆن 311 هەزار دۆلار ئۆتۆمبێلی سەرنشینی هەناردەی ئیتاڵیا کردووە.
 
لە تورکیا نزیکەی 18 کارگەی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل هەن، کە سەر بە 16 براندی جیاوازن (ئۆتۆمبێلی سەرنشین، ئۆتۆمبێلی بازرگانیی سووک، بارهەڵگر، پاس)، ئۆتۆمبێل بۆ  براندە جیهانییەکان بەرهەم دەهێنن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە